له رووبار‌ى شانه‌ده‌ر ته‌رمى كچێكى 11 ساڵ دۆزرايه‌وه
له كاتێكدا له‌گه‌ڵ برايه‌كى يارى كردبوو، كه‌وتبووه رووبار‌ى شانه‌ده‌رى سه‌ر به قه‌زاى مێرگه‌سوور
K24 – هه‌ولێر:
دواى ئه‌وه‌ى 14 رۆژه كه‌سوكاره‌كه‌ى سۆراغى ته‌رمه‌كه‌ى ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ توانرا ته‌رمى ئاسيا عه‌زيزى ته‌مه‌ن 11 ساڵ له رووبار‌ى شانه‌ده‌ر دۆزرايه‌وه.
ئاسيا كاتژمێر (05:00)ى ئێواره‌ى رۆژى (12ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2018)، له كاتێكدا له‌گه‌ڵ برايه‌كى يارى كردبوو، كه‌وتبووه رووبار‌ى شانه‌ده‌رى سه‌ر به قه‌زاى مێرگه‌سوور.
له‌و رۆژه‌وه تيمه‌كانى مه‌له‌وانى مێرگه‌سوور و سۆران و ئاكرێ و قه‌ندیل لەگەڕان وپشکنیندابوون بۆ دۆزينه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى.
ئه‌مڕۆ دواى 14 رۆژ له گيانله‌ده‌ستدانى، بەهاوکاری دانيشتوانى گوندنشينى ناوچه‌كه لە نزیک گوندی (قەسروک و خەلان بیاو) و تەرمی ئاسيا دۆزرايه‌وه.
دواى دۆزينه‌وه‌شى تيمه‌كانى فرياكه‌وتن، ته‌رمى ئاسيايان رەوانەی نەخۆشخانەی مێرگەسوور کرد و پاشان ته‌رمه‌كه بۆ ته‌واوكردنى رێككاره ياساييه‌كان و راپۆرتى پزيشكى دادى ره‌وانه‌ى سۆران كرا.

