هۆڵه‌ندا هاوكارى پێشكه‌شى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
، وه‌زیری په‌ره‌پێدان و ئابووری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا گه‌یشته شارى هه‌ولێر و له‌لایه‌ن عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا
K24 – هه‌ولێر:
سگرید كاخ، وه‌زیری په‌ره‌پێدان و ئابووری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا گه‌یشته شارى هه‌ولێر و له‌لایه‌ن عه‌لی سندی وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا و بڕياريشه ئه‌و وڵاته 30 مليۆن يۆرۆ وه‌ك هاوكارى پێشكه‌شى هه‌ولێر و به‌غدا بكات.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری كوردستان24 له‌باره‌ی ئه‌و 30 ملیۆن یۆرۆییه‌ی كه هۆڵه‌ندا پێشكه‌شی عێراقی كردووه، وه‌زیری په‌ره‌پێدان و ئابووری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا، رایگه‌یاند، ئه‌م هاوكارییه یه‌ك پاكێجه و پشكی هه‌رێمی كوردستانیشی تێداییه.
بڕیاریشه له سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و باس له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بكات.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سگريد كاخ، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا گوتى: "هۆڵه‌ندا پابه‌نده به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی داعش و دابینكردنی سه‌قامیگری له‌ناوچه‌كه، زیادكردنی هاوكارییه‌كانمان له كه‌رتی ئاو و كشتوكاڵ و وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی تایبه‌ت كه له ره‌خساندنی هه‌لی كار رۆڵی ده‌بێت".
له وه‌ڵامى پرسيارى كوردستان24يش سه‌باره‌ت به پشكى هه‌رێمى كوردستان له هاوكارييه‌كه گوتى: "ئه‌مه پاكێجێكی فراوانه له بواری مرۆیی و په‌روه‌رده و قوتابخانه‌كان و بواری ئابووری و كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، زۆر پرۆژه‌ی دیكه‌شمان هه‌یه ئێستا له كوردستان له ئاستی باڵا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، چه‌ندین پرۆژه و كاری هاوبه‌ش له كوردستان دروست ده‌كرێن، هیوادارم له سه‌ردانی داهاتوومدا زۆر چیرۆكی سه‌ركه‌وتن له هه‌رێمی كوردستان ببینم".
ئ.ر