پەرلەمان پشت لە چاكسازیی دەكات
"حزبەكانی كوردستان نازانن ھەڵبژاردن بكەن"
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه، ئەگه‌رچی بڕیاربوو له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای چاكسازییه‌وه گفتوگۆ بكرێت، به‌ڵام پڕۆژه یاساكه له‌به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌ماندا نییه، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێ، ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی له پڕۆژه یاساكه‌دا كراوه ده‌بێت به هه‌ماهه‌نگی بێت له‌نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت، ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕانیش به‌بێ ناوهێنانی هیچ لایه‌نێك رایدەگەیەنێت، پڕۆژه یاساكه كراوه‌ته قوربانی موزایه‌ده‌ی سیاسی.
شوان شێخ ئه‌حمه‌د، پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "تائێستا ھاوكاری و ھەماھەنگیمان لەگەڵ حكوومەتی ھەرێم نەبووە، بۆیە نەمانتوانیوە ئەو كۆبوونەوەیە ئەنجامبدەین كە لەبارەی پڕۆژەی چاكسازی بڕیاری لێدرابوو، لەبەر ئەوە پێویستە ھەماھەنگی لەنێوان پەرلەمان و حكوومەت دروست بكرێت، بەڵام گرنگی پڕۆژەكە لەوەدایە كە زووترین كاتدا جێبەجێ بكرێت، كە لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانی كوردستان دەبێت".
ئه‌گه‌رچی ماده‌كانی په‌یوه‌ست به خانه‌نشینی پله تایبه‌ته‌كان و ده‌رماڵه‌كان خاڵی ناكۆكی نێوان فراكسیۆنه‌كانه له‌باره‌ی پڕۆژه یاساكه‌وه، به‌ڵام ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان پێی وایه، پڕۆژه یاسای چاكسازی بووه‌ته قوربانی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن و موزایه‌ده‌ی سیاسی.
عومه‌ر عینایه‌ت، پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت: "ئەگەر پڕوپاگەندەی ھەڵبژاردن و موزایەدەی سیاسی نەبووایە، ھەموومان كۆكبووین لەسەر پڕۆژە یاساكە، بەڵام ھەڵبژاردنی نەعلەتی كە حزبەكانی كوردستان نازانن ئەنجامی بدەن، خەڵكی كوردستانی پێ فریودەدەن و دواتر بەڵێنەكان جێبەجێ ناكەن".
دووپاتیكردەوە: "موزایەدە و پڕوپاگەندەی ھەڵبژاردنەكان رێگەنادات پڕۆژە یاساكان لە پەرلەمانی كوردستان پەسند بكرێن".
پڕۆژه یاسای چاكسازی له 24 مادده پێكهاتووه، بە گوتەی ژمارەیەك پەرلەمانتار به په‌سندكردنی مانگانه‌ی نزیكه‌ی 100 ملیار دینار بۆ گەنجینەی حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕیته‌وه و ده‌تواندرێت به‌و بڕه پاره‌یه حكوومه‌تی هه‌رێم كۆتایی به سیستمی پاشەكهوتی مووچه بهێنێت. به‌ڵام وه‌ك ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خۆیان ده‌ڵێن، تائێستا ناكۆكی نێوان فراكسیۆنه‌كان و موزایه‌ده‌ی سیاسی رێگره له‌به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاساكه.
ھ.م