نێچیرڤان بارزانی بۆ ئه‌ردۆغان: بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوچه‌كه هاوكار ده‌بین
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتن له ئه‌ردۆغان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتن، له ره‌جه‌ب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا و پارته سه‌ركه‌وتووه‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردنی 24ی مانگ ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی، له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، له سەرده‌می ئه‌ردۆغاندا په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری توركیا و هەرێمی كوردستان پێشكه‌وتنی "زۆر گه‌وره‌یان" به‌خۆیه‌وه بینی، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له سەرده‌می ئێوه‌دا زۆر قهدهخهكاریی نادادپەروەرانه هه‌ڵگیران".
وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی ویستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ درێژه‌دان به پێشخستنی په‌یوه‌ندییان، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، "حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان بەردهوام پشتیوانیی هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ چاره‌سەری ئاشتیانه‌ی هه‌موو كێشه‌كان له ناوچه‌كه‌دا".
ئه‌مه‌ش ده‌قی پیرۆزبایینامهكهیه:
"به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان،
سەرۆكی كۆماری توركیا،
به‌بۆنه‌ی سەركهوتنی بەڕێزتان بۆ سەرۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له سیسته‌مێكی تازه‌دا و سەركهوتنی پارته‌كه‌تان پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له هه‌ڵبژاردنێكی گه‌وره‌دا كه تیایدا ڕێژه‌یه‌كی زۆر بەرز له ده‌نگدەرانی توركیا به‌شدار بوون، پیرۆزبایی له ئێوه و پارته‌كه‌تان و هه‌موو پارته سەركهوتووهكانی دیكه‌ی توركیا ده‌كه‌ین.
له سەرده‌می ئێوه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری توركیا و هەرێمی كوردستان پێشكه‌وتنی زۆر گه‌وره‌یان به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌وه‌ش كاریگەرییه‌كی زۆر باشی هه‌بوو له‌سەر ئارامی و پێشكه‌وتنی ژیانی خه‌ڵك، نموونه‌یه‌كی زۆر گرنگیش بوو بۆ ناوچه‌كه. ئێمه وه‌ك هەرێمی كوردستان، جارێكی دیكه‌ش به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاره‌زوومه‌ندیی هه‌میشه‌ییمان بۆ درێژه‌دان به پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
جهختكردنهوهتان له گوتاری سەركهوتنتاندا له‌سەر به‌هێزتركردنی كاركردنتان له‌پێناو نه‌هێشتنی هه‌موو جۆره جیاوازییه‌ك، مایه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌مووان پشتیوانی لێ بكه‌ن. له سەرده‌می ئێوه‌دا زۆر قهدهخهكاریی نادادپەروەرانه هه‌ڵگیران، هیوادارین ئێستاش جارێكی دیكه هه‌موو لایه‌ك له‌پێناو ئاشتیدا هاوكاریی بەڕێزتان بكه‌ن. حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان بەردهوام پشتیوانیی هه‌موو هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ چاره‌سەری ئاشتیانه‌ی هه‌موو كێشه‌كان له ناوچه‌كه‌دا.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆك وه‌زیرانی هەرێمی كوردستان
26/6/2018"