به‌ڤیدیۆ.. دوای 4 ساڵ بێسه‌روشوێنی باوكێك به كچه 11 ساڵیه‌كه‌ی شاد ده‌بێته‌وه
ئه‌و كاته‌ی مارتین رفێندرا ته‌مه‌نی 7 ساڵ بوو ئێستا زمانی دایكی له‌بیر چووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای چوار ساڵ لە ونبوونی، کچێکی کوردی ئیزدی رزگار کرا و بە باوکی شادبووەوە، کە لە کەمپی شاریا لە دهۆک نیشتەجێیە. مارتین خودێدای تەمەن یازدە ساڵ داوای رزگارکردنی دایک و خوشک و براکانی دەکات کە هێشتا لەژێر دەستی داعشدا ماون.
مارتین خودێدا، ئه‌و كچه كورده‌ی ئێزیدییه‌ی ته‌مه‌ن 11 ساڵه‌یه، كه به‌ر له 4 ساڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعشه‌وه رفێندرابوو، ئێستا رزگاركراوه و به باوكی شاد بووه‌وه. مارتین داوا ده‌كات دایك و خوشك و براكانیشی رزگار بكرێن، كه هێشتا له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعشدان.
چیرۆكی مارتینیش یه‌كێكه له‌و كاره‌ساتانه‌ی كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌و رێكخراوه بۆ سه‌ر شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاتۆته ئاراوه.
هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه هه‌زاران وینه‌ی كاره‌ساتباری له سۆشیال میدیا بڵاوكرده‌وه و له ئه‌لبوومی مێژوودا ئه‌رشیفی كردوون، یه‌كێك له وێنه ویژدانهه‌ژێنه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته‌ش، ئه‌و وێنه‌یه كه تێیدا كه‌سێكی به‌ساڵاچوو نیشان ده‌درێت، كاتێك ده‌م به گریانه‌وه ته‌نیا هه‌ندێك بیره‌وه‌ری خانه‌واده‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه مابوون، ئه‌و پیاوه ناوی خودێدایه و باوكی ئه‌و كچه 11 ساڵییه‌یه كه رزگاركراوه.
دوای شادبوونه‌وه‌ی خودێدا به كچه‌كه‌ی له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت، زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌م باوه‌ڕ به‌و راستییه بكه‌م كه ئه‌مه كچه‌كه‌مه دووباره گه‌ڕاوه‌ته‌وه باوه‌شم، به‌ڵام هێشتا وا هه‌ست ده‌كه‌م خه‌ونه، هه‌وره‌ها داواشی له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد، هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردنی هاوسه‌ر و كچ و كوڕه‌كانی بده‌ن، كه هێشتا له‌ده‌ست ئه‌و رێكخراوه ماون.
مارتین كه له‌گه‌ڵ دایك و خوشك و براكانی له شنگال كه‌وتبووه ده‌ست چه‌كدارانی داعش، به‌ر له دوو رۆژ رزگاركراوه و تا راده‌یه‌ك توانیویه‌تی دڵی باوكی شاد بكاته‌وه، هه‌رچه‌نده مارتین زمانی دایكی له‌بیر كردووه، له‌ڵام به‌زمانی عه‌ره‌بی باس له چیرۆكی چوارساڵه‌ی غوربه‌تی خۆی ده‌كات، كه چۆن له ته‌مه‌نی 7 ساڵیدا له گه‌ڵ دایك و خوشك و براكانی لێك جیاكراونه‌ته‌وه و ده‌ستاوده‌ستیی پێكراوه، ئه‌و ده‌ڵێت له‌و كاته‌وه تائێستا هیچ له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌ندامانی دیكه‌ی خانه‌واده‌كه‌م نازانم.
مارتین یه‌كێكه له‌و هه‌زاران قوربانیانه‌ی ده‌ستی داعش كه له‌كاتی هێرشه شومه‌كه‌ی ساڵی 2014 بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌ری شنگال و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه رفێندران و وێڕای رزگاركردنی ژماره‌یه‌كی زۆریان به‌ڵام هێشتا چه‌ندین كه‌سی دیكه له‌ده‌ست ئه‌و رێكخراوه ماون و چاره‌نووسیان نادیاره.
H.B