عه‌بادی داوای راماڵینی چه‌كی په‌كه‌كه له‌ناو هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
كۆنترۆڵكردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و راماڵینی چه‌كی په‌كه‌كه دوو ته‌وه‌ری گرنگی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بوون
K24- هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای راماڵینی چه‌كی سه‌رجه‌م گروپ و رێكخراوی چه‌كداری له‌ناو خاكی عێراق ده‌كات، له‌ناویاندا پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه.
ئه‌م قسانه‌ی عه‌بادی له‌میانه‌ی گوتاری هه‌فتانه‌یدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هاتوون و دووپاتیكرده‌وه، "له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له‌باره‌ی كۆنترۆڵكردنی سێكوچكه‌ی سنووری نێوان عێراق، ئێران و توركیا كردووه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌كانی برادۆست، سیده‌كان، خواكوڕك، كانیه ره‌ش و ناوچه سنوورییه‌كانی ده‌وروبه‌ری له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "حكوومه‌تی عێراق داوا ده‌كات، سه‌رجه‌م گروپه چه‌كداره‌كان له‌ناو خاكی عێراق چه‌كه‌كانیان فڕێ بده‌ن، به‌تایبه‌ت پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه".
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به پاساوی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، تۆپخانه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه سنووریه‌كان ده‌كات و له‌و رێگه‌یه‌وه نزیكه‌ی 30 كیلۆمه‌تر هاتۆته ناو خاكی هه‌رێم، به‌و هۆیه‌شه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌ناو گوندنشینانی ئه‌و ناوچانه بڵاوبووه‌ته‌وه و چه‌ندین گوند و ئاواییش به‌یه‌كجاری چۆڵكراون.
H.B