به‌ڤیدیۆ.. رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان پۆلیس و خۆپیشانده‌رانی تاران روویدا
خۆپیشانده‌ران داوایان له ده‌سه‌ڵاتداران كرد له‌جیاتی گرنگیدان به غه‌زه و لوبنان چاره‌سه‌رێك له دۆخی ئابووری ئێران بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی دوێنێ له شاری تارانی پایته‌خت ده‌ستی پێكرد، ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر به‌ڕێوه چوو و، دواجار رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران روویدا.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی رووسیا توده‌ی، له خۆپیشاندانه‌كاندا له شه‌قامی لاله زار و گۆڕه‌پانی ئیمام خومه‌ینی ئه‌و شاره، توندوتیژی له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران روویدا، له‌كاتێكدا خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی حه‌سه‌ن ئاباد درووشمی جیاوازیان له دژی سیاسه‌ته‌كانی ئێران به‌رزكرده‌وه، له‌وانه‌ش: "نه هه‌ڵئاوسان و نه گرانی.. نه غه‌زه و نه لوبنان، ژیانمان قوربانی ئێران"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی كه ئێران خه‌ڵكه‌كه‌ی پشتگوێ خستووه و گرنگی به بوونی سه‌ربازی خۆی له وڵاتانی دیكه ده‌دات.
هه‌روه‌ها خۆپیشاندانێكی فراوان له‌به‌رده‌م ته‌لاری په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ش سازكرا و، ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر گرانی نرخی كاڵا و دابه‌زینی به‌های دراوی ئێرانی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رز بووه‌وه.
دوای بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران، سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته گه‌ڕانه‌وه، ئه‌مه‌ش دابه‌زینی نرخی توومه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به دراوی جیهانی به‌تایبه‌ت دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئێران رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی سه‌ختی ئابووره بووه‌ته‌وه و، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نرخی ئۆتۆمۆبیل و خانوبه‌ره و زه‌وی و وزار به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه، ماوه‌ی دوو رۆژه هاووڵاتیانی شاری تاران ده‌ستیان به خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی كردووه و، سه‌ره‌تا خۆپیشاندانه‌كه له بازاڕی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه ده‌ستی پێكرد.
H.B