کۆگایەکی گەورەی هەڵگرتنی خواردنەوە گازييەکان له هه‌ولێر داخرا
له ئه‌نجامى هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشكنينى ليژنه‌ى پشكنين و چاودێرى بازار
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌نجامى هه‌ڵمه‌تى گه‌ڕان و پشكنينى ليژنه‌ى پشكنين و چاودێرى بازارى سه‌ر به قائيمقاميه‌تى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ كۆگايه‌كى گه‌وره‌ى هه‌ڵگرتنى خواردنه‌وه گازييه‌كان و كارگه‌يه‌كى ماست و ماركێتێك داخران.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى پۆليسى هه‌ولێر، كه له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردووه‌ته‌وه، "ليژنەی چاودێری و پشکنین پشکنینیان بۆ 22 شوێنكار لە ناو سەنتەری شاری هەولێر ئەنجامداوە، کە پێکهاتوون لە چێشتخانە، کارگەی شیرینی، کارگەی ماست و چەند کۆگایەکی هەڵگرتنی خواردنەوە گازييەکان".
هه‌روه‌ها بڵاويكردووه‌ته‌وه، "بەهۆی نەبوونی مۆڵەت و پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی تەندروستییەوە سێ شوێن داخراون، کە بریتین لە کۆگایەکی گەورەی هەڵگرتنی خواردنەوە گازييەکان، کارگەیەکی ماست و مارکێتێک".
ئ.ڕ






