وێنه‌گره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی داعش له كه‌ركووك كوژرا
"ڤیدیۆ پرۆپاگه‌نده‌ییه‌كانی داعشی تۆماركردووه"
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق، هێزه ئه‌منییه‌كان له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له پارێزگای كه‌ركووك، وێنه‌گری ڤیدیۆ پرۆپاگه‌نده‌ییه‌كانی داعشییان كوشتووه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منییه‌كان له ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت، توانیویانه به‌رپرسی وێنه‌گرتنی به‌رهه‌مه ڤیدیۆییه‌كانی داعش، به‌ناوی "ئه‌بو مه‌ریه‌م عێراقی"، كه به‌رپرسی راگه‌یاندنی رێكخراوه‌كه‌یه له پارێزگای كه‌ركووك، بكوژن.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری، له یه‌كێك له گونده‌كانی پارێزگای كه‌ركووك به وردی ئه‌نجامدراوه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، "ئه‌بومه‌ریه‌م" چه‌ندین به‌رهه‌می ڤیدیۆیی و پرۆپاگه‌نده‌یی داعشی به‌رهه‌مهێناوه، له شوێنی كوشتنه‌كه‌شی ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ندین كۆمپیوته‌ر و "سی دی و دی ڤی دی"دا گیراوه.
ا. م