پلەی گەرمی زیاتر بەرز دەبێتەوە

لە ھەندێك ناوچە دەگاتە سەرووی 45 پلە

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی پلەكانی گەرما لە ھەرێمی كوردستان تا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو رۆژ دوای رۆژ زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە ھەندێك ناوچە دەگاتە سەرووی 45 پلەی سیلیزی.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و بە پێی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی كوردستان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمی لە ھەولێر و دھۆك 42 پلە و لە سلێمانی 40 پلە و لە شاری كەركووك 43 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

وەك كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی پلەی گەرمی لە ناوچەكانی كوردستان زیاتر بەرزدەبێتەوە و لە ھەولێر و دھۆك بەرزترین پلەی گەرمی 43 پلە و لە سلێمانی 41 و لە كەركووكیش دەبێتە 44 پلە.

ھ.م

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی