"شۆڕشگێرانی ره‌ققه" خۆیان راده‌ستی هه‌سه‌ده كرد
به‌شێكی چه‌كداره‌كانیان ناردووه‌ته شارۆچكه‌ی ته‌به‌قه

K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی كه یه‌په‌گه سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات،، پاش گه‌مارۆدانێكی خنكێنه‌ری باره‌گاكانی "شۆڕشگێڕانی ره‌ققه" ناچاریان كردوون خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی فه‌رمی توركیا كه زانیارییه‌كانی له سه‌رچاوه ناوچه‌ییه‌كانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه، یه‌په‌گه هێزه‌كانی "شۆڕشگێڕانی ره‌ققه"ـیان ناچار كردووه خۆیان بده‌ن به‌ده‌سته‌وه‌و بێنه ژێر فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی و به‌شێك له چه‌كداره‌كانیشیان گواستووه‌ته‌وه بۆ شارۆچكه‌ی ته‌بقه له پارێزگای ره‌ققه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، یه‌په‌گه پێش 3 رۆژ هێزی زۆری له چوار ده‌وری باره‌گاكانی "شۆرشگێڕانی ره‌ققه" كۆكردبووه‌وه. له گه‌ڕه‌كه‌كانی رمێله و درعیه و ناو شاردا سه‌رجه‌م باره‌گاكانیان كۆنترۆڵ كردووه.
پێشتریش له‌نێوان ئه‌و دوو ھێزه‌دا شه‌ڕ و گرژی درووست ببوو، به‌ڵام ھیشتا هێزه‌كانی یه‌په‌گه به‌فه‌رمی هیچ زانیارییه‌كیان له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.