سێ هاوپه‌یمانێتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كۆمیسیۆن تۆماركراون
هاوپه‌یمانان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی كوردستان ئه‌مانه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ژیار دزەیی، بەڕێوەبەری تۆماری قەوارە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی رایگەیاند، ئەمڕۆ دوا وادەی تۆمارکردنی هاوپەیمانی بوو، تەنیا سێ هاوپەیمانێتیش خۆیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.
ژیار دزەیی ئاشكراشی كرد، ئه‌و هاوپه‌یمانێتییانه‌ی تۆماركراون، بریتین له: هاوپه‌یمانی سه‌رده‌م، هاوپه‌یمانی چاكسازی (اصلاح) و هاوپه‌یمانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كه له‌لایه‌ن پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كلدان، سریان و ئاشووری پێكهێنراوه.
ژیار دزه‌یی ئاماژەی بەوەشدا، تا ئێستا هیچ بڕیارێكیان بۆ نه‌هاتووه ماوه‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتی درێژبكرێته‌وه، له ماوەی داهاتووشدا رۆژێک بۆ خۆتۆمارکردنی پاڵێوراوان دیاریدەکەن.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له 30ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری داهاتوو ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمیسیۆن ناوی قه‌واره سیاسییه‌كان و هاوپه‌یمانێتییه‌كانیشی تۆمار كردووه، ئه‌مڕۆش ده‌رگای به رووی تۆماركردنی هاوپه‌یمانی نوێ داخست.
ا. م