كچه په‌یامنێریك خۆی له ماچی راسته‌وخۆ قوتار ده‌كات
"من رێگات پێنادەم ئەمە بکەیت، باش؟ ئەمە بێ رێزییە، ئەمە شتێکی راست نییە"
K24 - هه‌ولێر:
ماچکردنی پەیامنێرانی میدیا جیهانییەکان لە کاتی رۆماڵکردنی جامی جیهانی 2018، زیاتر پەرەدەسەنێت و لە دواین حاڵەتدا، پەیامنێرێکی بەڕازیلی رووبەرووی ئەو کەسە دەبێتە کە دەیەوێت ماچی بکات.
کچە پەیامنێرێکی بەڕازیلی لە کاتی رووماڵی پێشهاتەکانی جامی جیهانی لە شاری یەکترینبۆرگی رووسیا، گەنجێک بە خێرای لێی نزیک دەبێتەوە و دەیەوێت ماچی بکات، بەڵام پەیامنێرەکە رێگری لێدەکات و لێی تووڕە دەبێت.
خانمە پەیامنێرەکە بەو گەنجە دەڵێت: "هەرگیز ئەمە مەکە! هەرگیز ئەمە دووبارە نەکەیتەوە"
ئەو خاتوونە هێرشی زیاتر دەکاتە سەری و دەڵێت: "من رێگات پێنادەم ئەمە بکەیت، باش؟ ئەمە بێ رێزییە، ئەمە شتێکی راست نییە".
پەیامنێرە بەڕازیلییەکە ئامۆژگاری زیاتری گەنجەکە دەکات و پێی دەڵێت: "هەرگیز لەگەڵ ئافرەتێک ئەمە مەکە، باش؟ رێزت هەبێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، پێش چه‌ند رۆژێك وێنه‌ی په‌یامنێرێكی میسیری بڵاوكرایه‌وه كه له‌لایه‌ن هانده‌رێكی رووسییه‌وه له‌و كاته‌ی راسته‌وخۆ قسه ده‌كات و رووماڵی یارییه‌كانی مۆندیال ده‌كات ماچ ده‌كرێت.
Neste domingo, o #Fantástico falou sobre os casos de assédio que tem acontecido na Copa do Mundo. Abaixo, a gente mostra um deles, que ocorreu com a repórter Júlia Guimarães. A bronca dada por ela ao engraçadinho, fica como recado: "Não faça isso!" https://t.co/XYlBMSCVEm pic.twitter.com/tERPgTzkZy
— Fantástico (@showdavida) ٢٥ يونيو ٢٠١٨
هه‌روه‌ها هه‌مان حاڵه‌ت به‌رۆكی به جولیس گۆنزالیس، كچه كۆڵۆمبییه‌كی په‌یامنێری كه‌ناڵی DWـی ئه‌ڵمانیش گرتووه، ئه‌ویش له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری سارانسكلمۆگف، له كاتی رووماڵی راسته‌وخۆی جامی جیهانیی یه‌كێك له هانده‌ره‌كان ده‌ستی له سنگی داوه‌و ماچی كردووه.
جولیس ده‌ڵێت: "ماوه‌ی دوو كاتژمێر له‌و شه‌قامه‌دا له‌ناو خه‌ڵكدا بووم، هیچ شتێك رووینه‌دا، به‌ڵام كه راسته‌وخۆ ده‌ستم به قسه‌كردن كرد، ئه‌و پیاوه ده‌رفه‌ته‌كه‌ی قۆسته‌وه‌و هاته ته‌نیشتمه‌وه‌و ده‌ستی بۆ سینگم برد و ماچیشی كردم".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "پاش ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆكه‌م ته‌واوكرد ته‌ماشای ده‌وربه‌ری خۆم كرد و بۆی گه‌ڕام، به‌ڵام به‌خێرایی شوێنه‌كه‌ی جێهێشتبوو و هیچ چاوه‌ڕوانییه‌كی نه‌كردبوو. له راستیدا دژی ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وته‌م، هه‌ر چه‌نده رێز له خۆشی و شادی هانده‌ره‌كان ده‌گرم كه به سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌كانیان خۆشحاڵن، به‌ڵام پێویسته سنوورێك له‌نێوان شادی ده‌ربڕین و بێزاركردندا هه‌بێت".
رۆژی 19/6 له كاتی رووماڵی یاریی نێوان میسر و رووسیادا، له‌ناكاو یه‌كێك له هانده‌ره‌كان په‌یامنێری كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی ماچ كرد و دواتر به پێكه‌نینه‌وه په‌یامه‌كه‌ی خۆی گه‌یاند.
ساڵانی پێشتریش حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه روویداوه. ساڵی 2014 له كاتی به‌ڕیوه‌چوونی چالاكییه‌كانی جامی جیهانییدا، جیهاد یوسف، بێژه‌ری كه‌ناڵی beIN Sport رووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستێكی له‌و جۆره بوویه‌وه و له‌ناكاو و راسته‌وخۆ كچه هانده‌رێكی به‌رازیلی ماچی كرد.
هه‌روه‌ها له كاتی رووماڵی یارییه ئۆڵۆمپییه‌كاندا ساڵی 2012 له له‌نده‌ن، كچێك له ناكاو بێژه‌ریكی كه‌ناڵی سكای نیوزی عه‌ره‌بی ماچكردووه.