نرخی به‌نزین له هه‌رێمی كوردستان دیاریكرا
له‌مه‌ودوا رۆژانه حكوومه‌تی فیدراڵ به‌نزین ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نرخی نوێی به‌نزینی دیاریكرد و رایگه‌اند، دوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا، توانیان نرخێكی نوێ بۆ به‌نزین دیاری بكه‌ن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مسته‌فا جه‌بار، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی له شاری هه‌ولێر ئاشكرایكرد، هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نرخی به‌نزین گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
هه‌وره‌ها گوتی، "بۆ له‌مه‌ودوا بڕی 640 دیناری عێراقی بۆ هه‌ر لیترێك به‌نزین دیاریكراوه و، به‌نزینی حكوومی له هه‌ریه‌ك له به‌نزینخانه‌كانی رزگاری، شۆڕش و عه‌نكاوه به‌و نرخه نوێیه دابه‌شده‌كرێت".
جه‌بار گوتیشی، "ئه‌و سێ وێستگانه‌ی دیاریكراون، ته‌نیا تایبه‌تن به پێدانی به‌نزین به ئۆتۆمۆبیله‌كانی كرێ و پاسه‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌غدا بۆ هه‌ر لیترێك به‌نزین بڕی 600 دینار له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرێت، ئه‌و 40 دیناره‌ی دیكه‌ش كه خراوه‌ته سه‌ر، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له هه‌رێمی كوردستان"، ئاشكراشیكرد، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه، 2 ملیۆن لیتر به‌نزین گه‌یشتۆته شاری هه‌ولێر و ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و گوتیشی، له‌مه‌ودوا رۆژبه‌ڕۆژ نرخی به‌نزین له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان داده‌به‌زێت.
پێشتریش ھێرۆ مەولوودی، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەولێر رایگەیاند: "دوێنێ بڕی 250 ھەزار لیتر بەنزین لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە رەوانەی ھەرێمی كوردستان كراوە، بڕیاریشە لە سێ بەنزینخانەی حكوومی ھەولێر دەست بە دابەشكردنی ئەو بڕە بەنزینە بكرێت".
گوتیشی: "ھاتنی ئەو بڕە بەنزینە كاریگەری دەبێت لەسەر نرخی بەنزین و خواستیش لەسەر ئەو بەنزینە كەمتر دەبێتەوە كە وڵاتانی دیكە دەھێندرێتە ھەرێمی كوردستان".
H.B