به ڤيديۆ.. له خورماتوو ته‌رمى هه‌شت ديلى ده‌ستى داعش دۆزرانه‌وه
به‌داخه‌وه، ته‌رمه‌كان به جۆرێك شێوێندراوون، كه ناناسرێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى حه‌شدى شه‌عبى له كه‌رتى باكوور، عه‌لى حسێنى، رايگه‌ياند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ته‌رمى هه‌شت كه‌س له سنوورى خورماتوو دۆزراونه‌ته‌وه، كه گومانده‌كرێت، ته‌رمى رفێندراوه‌كانى لاى داعش بن.
گوتيشى: "ته‌رمه‌كان له گوندى ده‌روێش عه‌لى ئه‌و په‌ڕى باشوورى خۆرئاواى خورماتوو دۆزراونه‌ته‌وه و دواتر گواستراونه‌ته‌وه بۆ پزيشكى دادوه‌رى".
هه‌روه‌ها گوتى: "به‌داخه‌وه، ته‌رمه‌كان به جۆرێك شێوێندراوون، كه ناناسرێنه‌وه".
رۆژى (23ى ئه‌م مانگه)، ئاژانسى (ئه‌عماق)ى سه‌ر به داعش گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى تايبه‌ت به رفاندنى شه‌ش كه‌سى بڵاوكرده‌وه، كه داعش هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتنى ده‌كردن، ئه‌گه‌ر له 3 رۆژدا ده‌ستگيركراوه سوننه‌كانى زيندانه‌كانى عێراق ئازاد نه‌كرێن.
ئه‌و ده‌ستگيركراوانه، كارمه‌ندى پۆليس و حه‌شدى شه‌عبى بوون و له‌سه‌ر رێگه‌ى به‌غداد كه‌ركووك له لايه‌ن داعشه‌وه رفێندرابوون.
له‌و باره‌يه‌وه، شوان عەبدول، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی نەخۆشخانەی خورماتوو بەکوردستان24ی راگه‌ياند، ئه‌مڕۆ هەشت تەرم گەيه‌ندراونەتە بەشی دادی نەخۆشخانەی خورماتوو.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "تەرمەکان ئەو کەسانەن کە داعش هەڕەشەی کوشتنی لێ کردبوون و داوای دیل بەدیلی دەکرد لە حکومەتی عێراق".
روونيشيكرده‌وه، رفێندراوه‌كان پێش كوشتنيان دەست و قاچیان بڕاوە و تەرمەکانیان لای سەفرە فڕێدراوە لەنزیک پارێزگای دیالە".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، رفێندراوه‌كانى لای داعش شەش کەس بوون، دوو تەرمی دیکەشیان لەگەڵ فڕێدراوە، بەڵام ناسنامەیان دیار نیە.
ئ.ر

