دۆخى ناوچه جێناكۆكه‌كان مه‌ترسیداره و هۆزه عه‌ره‌به‌كانیش داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كان: هۆزه‌كانی ئه‌و ناوچانه به‌رامبه‌ر به‌و دۆخه ده‌سته‌وه‌ستان نابن و هه‌وڵ بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ده‌ن
K24- هه‌ولێر:
موزاحم حوێت، وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم هۆشداری له ئه‌گه‌ری روودانی "كاره‌ساتێكی گه‌وره" له‌و ناوچانه‌یدا و به‌رپرسیارێتی تێكچوونی دۆخی ئه‌منی له‌و ناوچانه‌ی خسته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24، موزاحم حوێت، وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كان دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌وه‌ی له كه‌ركووك، داقووق، خورماتوو، خانه‌قین، ده‌شتی نه‌ینه‌وا و رۆژئاوای دیجله روو ده‌دات كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه".
هه‌روه‌ها گوتی، "ئه‌نجامدانی تاوانی گه‌وره، دانانی بازگه‌ی وه‌همی و هێرشه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، به‌تایبه‌تیش بۆ سه‌ر گونده كوردییه‌كان، ئێمه به سزادانی ئه‌و ناوچانه ده‌زانین"، حوێت په‌نجه‌ی تۆمه‌تی داڕوخانی دۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌شی بۆ كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌تی به‌غدا درێژ كرد و به حكوومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو وه‌سفی كرد.
وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم گوتی، "رۆژبه‌ڕۆژ ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم سزا ده‌درێن و هێرشی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه روو له زیادبوون ده‌كه‌ن"، دووپاتیشیكرده‌وه، "هۆزه‌كانی ئه‌و ناوچانه به‌رامبه‌ر به‌و دۆخه ده‌سته‌وه‌ستان نابن و هه‌وڵه‌كانیان بۆ دووباره گه‌راندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه چڕ ده‌كه‌نه‌وه، كه‌پێشتر رۆڵێكی گه‌وره‌ی له پاراستنی ئه‌و ناوچانه و پارێزگاریكردن له پێكهاته‌كانیدا هه‌بوو".
حویت بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "دوای كشانه‌وه‌ی پیشمه‌رگه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، داعش له‌و ناوچانه ده‌ستی به رێكخستنه‌وه‌ی ریزه‌كانی كردووه و چه‌ندین تاوانیشی ئه‌نجامداوه"، روونیشیكرده‌وه، "دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاتنی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، حه‌شد ده‌ستی به بازرگانی له‌گه‌ڵ سووریا كردووه، باجێكی زۆریشیان خستۆته سه‌ر هاووڵاتیان".
له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ كوردستان 24، حوێت تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ئێستا له‌و ناوچانه روو ده‌دات، خستیه ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، كه به گوته‌ی خۆی كاتێك كه ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه كۆنترۆڵ كرابوون، ئاسایش باڵی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌دا كێشابوو.
H.B