چاوی ئەمەریکا لەسەر پێک‌ھێنانی حکوومەتی نوێی عێراقە
واشنتن بە ئاسانی مەیدانەكە چۆڵناكات
K24 - واشنتن
چاوی ئەمەریکا لەسەر پێک‌ھێنانی حکوومەتی نوێی عێراقە و کۆنگرێسمانێکیش دەڵێت، حکوومەتی نوێی عێراق بەبێ کورد دروست نابێت. ئەمە لەکاتێکدایە ھەردوولا ئێران و ئەمەریکا کار بۆ ئەوە دەکەن ھەژموونی خۆیان لە عێراق بۆ چوار ساڵی دیکە بچەسپێنن.
هه‌موولایه‌ك چاوه‌ڕوانی پێکهێنانی حکوومه‌تی نوێ عێراقن، به‌ڵام وه‌ك سیاسییه‌کان ده‌ڵێن. ئه‌مەریکییه‌کانیش چاویان لێییه، هه‌ژموونی خۆیان له عێراق زیاتر بکه‌ن، به‌ڵام ناڕاسته‌وخۆ ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێن که ده‌بێت حکوومەتی نوێ، حکوومه‌تی هه‌مووان بێت.
حەکیم جفرێس، كۆنگرێسمان بە كوردستان24 راگەیاند: "گرنگە ئەمەریكا لە ئاواتە دیموكراتییەكان ھەموو ئەو خەڵكەی لە ناوچەكەدا دەژین بكات، لەپێناو دامەزراندنی دیموكراسیەتێكی درێژخایەن لە عێراق، واتا سیستمێك كە رێز لە ھەموو نەتەوەكان دەگرێت و تێیدا ھەست دەكەن بەشێكن لە حكوومەتێك لە خەڵكەوە بۆ خەڵك، ئێمە لە كۆنگرێسی ئەمەریكا پێویستە بەردەوام پشتگیری لە خەڵكی عێراق بكەین و داوا لە حكوومەتی ئەمەریكا بكەین لە سیاسەتی دەرەوەی پشتگیری لەو ئاواتە دیموكراتیانە بكات".
بەرەى شیعە خۆیان لێکداوه‌ته‌وه، دەیانەوێت بە ھاوپەیمانییەتێكی بەھێز حكوومەتی نوێی عێراق دروست بكەن، ئەگەر ئەو بژاردەیە سەربگرێت، ئەوا لە ململانێی نێوان ئێران و ئەمريكا لە عێراق، تاران گرەوەکە لە واشنتن دەباتەوە، بەڵام ئەمریکییەکانیش بە ئاسانی مەیدانەکە چۆڵ ناکەن.
لينکۆڵد دەیڤس، دامەزرێنەری کۆمیتەی دۆستایەتی کورد و ئەمریکا لە کۆنگرێس دەڵێت: "ھێشتا لە عێراق زۆر كێشە ھەن دەبێ چارەسەر بكرێن، گەرەنتی ئازادی و دیموكراتی زیاتر بدرێت، بۆیە ھیوادارم ئەو ئاواتە بێتەدی. ئێستا كورد چووەتە قۆناخێك، دەیەوێت لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان كۆببێتەوە، تا پێكەوە بگەنە بڕیارێك".
ئێستا سوننه و شیعه و کورد سێ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کین له به‌غدا، ئه‌مەریکا ده‌یه‌وێت هه‌رسێ لا به‌شداری کارای حکوومه‌تی نوێ بكەن، چونکه به په‌راوێزخستنی لایه‌نێك له‌م سێ پێکهاته‌یه، ریسەکەی عێراق جارێکی دیکە دەبێتەوە خووری.
ھ.م