سبەی تهمهنى پەرلەمانی عێراق کۆتایی دێت
دەنگە ناڕازییەکانیش چاویان لەسەر دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکانە
K24 – ههولێر:
سبەی شەممە تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق کۆتایی دێت و دەنگە ناڕازییەکانیش چاویان لەسەر دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکانە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئاشکرایکردووە، "رۆژی شەممە ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق کۆتایی دێت مەگەر ئەوەی ئەندام پەرلەمانەکان دەنگ بدەن بۆ درێژکردنەوەی تاکو تەواو بوونی پڕۆسەی دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان".
لە لایەکی دیکەوە، فارس ئەل فارس، ئەندام پەرلەمانی عێراق، لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان رايگهياند، "سەرۆکی زۆربەی کوتلەکانی پەرلەمان ئەوەیان بە روونی گوتووە، ئەوان نایانەوێت تەمەنی پەرلەمان درێژ بکرێتەوە بەڵکو پێیان باشترە دەنگەکان بە دەست ئهژمار بکرێنەوە".
لایەنە ناڕازیی و شکستخواردووەکانی هەڵبژاردنی مانگی 12ى ئايار/ مايۆى رابردوو، هیوایان وایە دووبارە هەژماری دەنگەکان چارەنووسیان بگۆڕێت لەکاتێکدا لایەنە براوەکان لە گفتووگۆدان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، ئەمەش داهاتووی حوکمڕانی لە عێراق بە ناڕوونی هێشتووهتەوە.