كێشەی گەشتیاران لە وڵاتان دەخرێتەڕوو

لە ھەندێك وڵات گێچەڵی سێكسی و تەوالێت و لە عێراق جەنگ و تیرۆر

K24 - ھەولێر

هەرکەسێك کاتێك بڕیاری گەشت دەدات، پێش ئەوەی جانتاکەی ئامادە بکات بیر لەوە دەکاتەوە کە بۆ کوێ بچێت، کاتێك گەشتیاران بیر لە گەشتکردن دەکەنەوە، جیا لە جەنگ و تیرۆر زۆر شتی دیکەش هەیە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانیان دروست دەکات.

مامەڵە لەگەڵ گەشتیاران، دەستدرێژی سێکسی، رەزگەزپەرستی، رێژەی تاوان و تەنانەت جەنجاڵیش کاریگەری لەسەر بڕیاری گەشتیاران دەبێت.

ئاژانسی هەواڵی رێددیت، کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی هەواڵ و داتای کۆمەڵایەتی، لە بە دواداچوونێکیدا هۆکاری بێزاری گەشتیاران لە چەند وڵاتێك دەخاتەڕوو کە بەمشێوەی خوارەوەیە:

خراپی مامەڵە لەگەڵ گەشتیاران: ئەلبانیا، مالیزیا، مۆریتانیا، دورگەی سۆلۆمۆن، تایلەند، تونس، ڤێتنمام.

 زۆری ژمارەی سواڵکەر: مەکسیك و بەلیز(دەکەوێتە باشووری ئەمەریکا).

بێزارکەر( کەمی جۆش و خرۆش): فینلەندا، فەرەنسا، لۆکسمبۆرگ و سلۆڤاکیا.

مەترسیدار: کرواتیا، هۆندۆڕاس، سۆماڵ و ڤەنزیۆلا.

زۆری پیسی و خاشاک: کوبا، رووسیا، هندستان، ئەندەنووسیا وفلیپین.

گرانی: دانیمارک، نەرویج و سلۆڤینیا.

زۆری ژاوە ژاو: ئیتاڵیا.

هەژاری بێشوومار: هایتی، جامایکا و پاراگوای.

رەگەز پەرستی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

بێرێزی: چیك، یۆنان، لوبنان، رۆمانیا، سعوودیە، سویسرا و تورکیا.

گێچەڵی سێکسی: میسڕ، مەغریب و سوازیلاند.

هۆکارەکانی گواستنەوە و جۆری تەوالێت: چین.

سارد و بێزارکەر: کەنەدا.

جەنگ: ئەفغانستان، عێراق، سووریا و یەمەن.

نامۆ: ژاپۆن و کۆریای باشوور.

ھ.ج