لە پەرلەمانتارییەوە بۆ دروێنەی نیسك

دوای تەواو بوونی خولی پەرلەمان گەڕایەوە گوندەكەی و دەستی بەكاركردەوە

K24 - ھەولێر

پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) دوای تەواوبوونی خولی پەرلەمان، دەگەڕێتەوە گوندەكەی و دەست بە كار دەكاتەوە.

محەمەد عەلی ئەسلان، پەرلەمانتاری ھەدەپە، لە دوو خولی رابردووی پەرلەمانی توركیا بە دەنگی خەڵكی شاری ئێلهـ (باتمان) و مێردینی باكووری كوردستان چووەتە پەرلەمان. دوای كۆتایی ھاتنی خولی پەرلەمانی توركیا و ھەڵبژاردنی 24 حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆك كۆماری توركیا. محەمەد گەڕایەوە گوندەكەی و لەگەڵ خێزانەكەی دەستیان كردووە بە نیسك دروێنەوە.

محەمەد عەلی، دەڵێت: "لە منداڵییەوە كاری من لە گوند بووە و ئێستاش دوای تەواوبوونی كارەكەم لە پەرلەمان گەڕامەوە سەر كارەكەم و لە گوند درێژە بە ژیان دەدەم".

گوتیشی: "راستە لەكاركردنی گوند بە جەستە ماندووم، بەڵام ھەمیشە دڵخۆشم كە لە گوند كار دەكەم".

محەمەد عەلی ئەسلان، لە ساڵی 1975 لە ناوچەی فارقینی سەر بە شاری ئامەد لە دایكبووە و خێزانەكەیان لە بنەڕەتدا خەڵكی ناوچەی میدیاتی سەر بە مێردینن. لە ساڵی 1998 كۆلیژی تەواوكردووە و زمانی كوردی و عەرەبی و توركی و چەند زمانێكی دیكە دەزانێت.

ھ.م

سەرچاوە: sirnakajans

لە پەرلەمانتارییەوە بۆ دروێنەی نیسك
لە پەرلەمانتارییەوە بۆ دروێنەی نیسك
لە پەرلەمانتارییەوە بۆ دروێنەی نیسك
لە پەرلەمانتارییەوە بۆ دروێنەی نیسك
لە پەرلەمانتارییەوە بۆ دروێنەی نیسك
لە پەرلەمانتارییەوە بۆ دروێنەی نیسك
لە پەرلەمانتارییەوە بۆ دروێنەی نیسك
لە پەرلەمانتارییەوە بۆ دروێنەی نیسك
لە پەرلەمانتارییەوە بۆ دروێنەی نیسك
لە پەرلەمانتارییەوە بۆ دروێنەی نیسك
لە پەرلەمانتارییەوە بۆ دروێنەی نیسك