به ڤیدیۆ.. ته‌رمی داعشه كوژراوه‌كانی هێرشی ئه‌مڕۆی پیشمه‌رگه و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ببینه
شوێنه‌كه وه‌ك حه‌شارگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌كارهێندراوه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، دیمه‌نی ته‌رمی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له مۆڵگه‌یه‌كی ئه‌و ریكخراوه له زنجیره چیای قه‌ره‌چووغ نیشان ده‌درێت، كه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و خاپوور كراوه.
به گوێره‌ی ده‌نگی ئه‌و كه‌سه‌ی ڤیدیۆكه‌ی تۆماركردووه, ده‌ركه‌وتووه شوێنه خاپووكراوه‌كه وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش به‌كارهاتووه و ئازووقه و پێداویستی دیكه‌شی لێبووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، شه‌ممه، 30ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2018، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له چیای قه‌ره‌چووغ، ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان له دژی چه‌كدارانی ئه‌و ریكخراوه ئه‌نجامدا.
سيروان بارزانى، به‌رپرسی میحوه‌ری شه‌شی گوێر - مه‌خمووری هێزی پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش بووه له چیای قه‌ره‌چووغ.
سیروان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژراون و له ریزی كوژراوه‌كانیشدا، به‌رپرسێكی دیاری داعش هه‌یه.
H.B