ليستى برايه‌تى كه‌ركووك داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ده‌كات
جموجۆڵ و مه‌ترسيیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ناوچه كوردستانیيه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم زیادی كردووه
K24 – هه‌ولێر:
جموجۆڵ و مه‌ترسيیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ناوچه كوردستانیيه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم زیادی كردووه. ئه‌مه‌ش وایكردووه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه بكه‌ن، كه به‌پێی ده‌ستووری عێراقی ده‌بێت دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌هاوبه‌شی له‌نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ببردرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، (ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری) رايگه‌ياند، ئاسايشى پارێزگای کەرکووک بەبێ بەشداری کارای هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە ناچەسپێ.
لە راگەیاندراوێكدا لەبارەی دۆخی كەركووك، ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری ئاماژەى به‌وه كرد، دۆخی كەركووك مەترسیدارە و چارەنووسی ناوچەكە بەرە نادیاری دەڕوات.
هاوپه‌يمانى له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌يدا، چوار خاڵی وەك چارەسەر خستووه‌ته‌ڕوو و كە تێیدا داواى كردووه، دۆخی ئەمنی و ئیداری كەركووك ئاسایی بكرێتەوە و سیاسەتی سەپاندنی ئەمری واقعیشى ره‌تكرده‌وه.
ھاوپەیمانی بۆ ديموكراسى و دادپه‌روه‌رى دووپاتیكردووه‌ته‌وه، كه پێویستە کێشەی کەرکووک و سەرجەم ناوچە جێناکوکەکان لەچوارچێوەی دەستور وجێبەجێکردنی مادەی 140دا بێت.
لە كۆتایی راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌يدا (ھاوپەیمانی) داوای كاراكردنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاى كه‌ركووكى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌يه‌وه دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئیداری ئاسایی ببێتەوە. داواشى كردووه، پەلە بكرێت لە دانانی پارێزگار و دابەشكردنی دادپەروەرانەی پۆستەكان.