سوپای پاسداران ھەڕەشە لە جووتیارانی باشووری كوردستان دەكات
بە بیانووی پاراستنی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکان
K24 – ههولێر:
بە بیانووی پاراستنی ئاسایشی ناوچە سنوورییەکان ھێزەکانی سوپای پاسداران ھەڕەشە لە جووتیاران و ئاژەڵدارانی نزیک سنوور لە حاجی ئۆمەران دەکەن، کە دەبێت دوو کیلۆمەتر لەسنور دوور بکەونەوە ئەگینا دەکەونە بەر دەستڕێژی راستەوخۆی ئەوان و گیانیان پارێزراو نابێت، بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24 لەسەر ئەم پرسە حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران لە ھەوڵدایە بۆ ئەوەی كێشەكە چارەسەر بكات.
ھێزە سنوور پارێزەکانی ئێران ماوەی (72) كاتژمێريان بۆ جووتیار و ئاژەڵدارانی حاجی ئۆمەران دیاریكردووه بۆ ئهوهى ناوچه سنوورييهكان بهجێبهێڵن و له هێڵى سنوور دوور بكهونهوه.
جوتیاران و ئاژەڵداران ئەم ھەڕەشەیەی سوپای پاسدارانی ئێرانیان بە ھەڕەشەیەکی جدی وەرگرتووە چەند جارێکیش لەبنکە سەربازیيەکانی سەرسنورەوە ھێزەکانی ئێران بەدەنگی بەرز ئاگاداری ھاووڵاتیانيان کردووهتەوە، کە دەبێت ناوچەکە جێبهێڵن.
به گوێرهى بڕيارهكهى سوپاى پاسداران، دهبێت له سێ رۆژدا ئاژهڵدار و جووتيارانى نزيك هێڵى سنوور به قوڵايى دوو كيلۆمهتر و درێژى 10 كيلۆمهتر هێڵى سنوور بهجێبهێڵن.
به گوێرهى زانیاریيەکانی کوردستان24 حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەھەوڵی چارەسەر کردنی کێشەکەدایە و لەئەگەری چارەسەر نەبوونی گرفتەکەشدا نزیکەی (50)خێزانی جووتیارو ئاژەڵدارى ناوچەکە دەبێت شوێنەکانیان بهجێبهێڵن.