خاليد شوانى: هاتنى داعش بۆ ناوچه كوردستانييه‌كان پيلانێكى به‌غدا بوو
رێبوار تاڵه‌بانى: ته‌نیا 50 چه‌كداری داعش ده‌توانن كه‌ركووك داگیر بكه‌نه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
خالید شوانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له به‌رنامه‌ی (باسی رۆژ)ى كوردستان24، رايگه‌یاند، به‌غدا به پیلان و به‌رنامه‌یه‌كی بۆداڕێژراو چه‌كدارانی داعشیان بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان هێناوه، بۆئه‌وه‌ی كورد ئه‌و ناوچانه چۆڵبكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی گوتیشی: له ماوه‌ی یه‌ك دوو رۆژی داهاتوودا، پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان له‌سه‌ر كورد له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان كۆده‌بنه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر (8:00) كوردستان24، رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به كوردستان24ی راگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژایه‌تی بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌یان له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانیه‌كان ده‌كرد، ئێستا خۆیان به شه‌رمنانه دان به‌وه‌دا ده‌نێن، كه ئه‌و ناوچانه به‌بێ هێزی پێشمه‌رگه سه‌قامگیری به‌خۆیانه‌وه نابینێت.
رێبوار تاڵه‌بانی گوتيشى: ئه‌و كاته‌ی عه‌بادی بانگه‌شه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ده‌كرد، داعشه‌كان خۆیان شارده‌وه و ئێستا دووباره ده‌ستیان به چالاكییه‌كانیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی عه‌بادی كردی پێشێلكردنی ده‌ستوور بوو له داگیركردنی كه‌ركووك، ئێستاش عه‌بادی دركی به‌وه كردووه كه به‌بێ بوونی پێشمه‌رگه سه‌قامگیری ئه‌و شاره مه‌حاڵه و ته‌نیا 50 چه‌كداری داعش ده‌توانن ئه‌و شاره داگیر بكه‌نه‌وه.
جموجۆڵ و مه‌ترسيیه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ناوچه كوردستانیيه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم زیادی كردووه. ئه‌مه‌ش وایكردووه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه بكه‌ن، كه به‌پێی ده‌ستووری عێراقی ده‌بێت دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌هاوبه‌شی له‌نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ببردرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، (ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری) رايگه‌ياند، ئاسايشى پارێزگای کەرکووک بەبێ بەشداری کارای هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە ناچەسپێ.
لە راگەیه‌ندراوێكدا لەبارەی دۆخی كەركووك، ھاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری ئاماژەى به‌وه كرد، دۆخی كەركووك مەترسیدارە و چارەنووسی ناوچەكە بەرە نادیاری دەڕوات.
هاوپه‌يمانى له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌يدا، چوار خاڵی وەك چارەسەر خستووه‌ته‌ڕوو و كە تێیدا داواى كردووه، دۆخی ئەمنی و ئیداری كەركووك ئاسایی بكرێتەوە و سیاسەتی سەپاندنی ئەمری واقعیشى ره‌تكرده‌وه.
ھاوپەیمانی بۆ ديموكراسى و دادپه‌روه‌رى دووپاتیكردووه‌ته‌وه، كه پێویستە کێشەی کەرکووک و سەرجەم ناوچە جێناکوکەکان لەچوارچێوەی دەستور وجێبەجێکردنی مادەی 140دا بێت.
لە كۆتایی راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌يدا (ھاوپەیمانی) داوای كاراكردنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاى كه‌ركووكى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌يه‌وه دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئیداری ئاسایی ببێتەوە. داواشى كردووه، پەلە بكرێت لە دانانی پارێزگار و دابەشكردنی دادپەروەرانەی پۆستەكان.