ڤیدیۆ... گەورە تاوانبارێك بە هێلیکۆپتەر لە زیندان رادەكات
لەگەڵ سێ چەكدار بەرەو شوێنێكی نادیار رادەكات
K24 - ھەولێر
رەزوان فاید، گەورە سەرۆك باندی تاوانکاری لە فەرەنسا، توانی لە رێگای هێلیکۆپتەرێکەوە لە زیندان هەڵبێت.
هێلیکۆپتەروان و هێلیکۆپتەرەکە لە لایەن سێ چەکدارەوە رفێندراو، پاشان چەکدارەکان هێلیکۆپتەرەکەیان ناچارکردووە لە زیندانەکە بنیشێتەوە.
چەکدارەكان توانیان بە سەرکەوتووی سەرۆك باندەکە لەگەڵ خۆیان بۆ دەرەوەی زیندان لە رێگای هێلیکۆپتەرەکە بگوازنەوە و لە دووری نزیکەی 60 کم لە زیندانەوە بنیشنەوە.
دواتر، سێ چەکدار و سەرۆك باندەکە، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری رینۆی رەش، بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵدێن.
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە ماڵپەڕی ئاڕ تی رووسی بڵاویکردۆتەوە، ساتی هاتنی هێلیکۆپتەرەکە و هەڵهاتنی زیندانییەکە دەبیندرێت.
ه.ج
