به ڤیدیۆ.. كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له دهۆك گڕی گرت
پێشتریش له هه‌ولێر و سلێمانی كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی گڕی گرتووه
K24 - دهۆك:
كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له ناوچه‌ی (ئالوكا)ی رۆژئاوای دهۆك گڕی گرت.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێبسایتی كوردستان 24 كه‌وتووه، پیشمه‌رگه‌كانی له‌شكری رۆژ له‌و شوێنه‌ن و كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشی لێیه.
وه‌ك له‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی ناو كۆگاكه له دووره‌وه ده‌بیسترێت و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ش گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌كان، ناتوانن نزیك كۆگاكه بكه‌ونه‌وه..
ئه‌م هه‌واڵه نوێده‌كرێته‌وه..