" به‌مجۆره حه‌ب و ده‌رمانی ئێكسپایه‌ر ساخدهكرێنهوه"
به وێنه و ڤیدیۆ.. حه‌به به‌سه‌رچووه‌كان ده‌ردێنن و ته‌نها قهپێلكهكانی ده‌سووتێنن
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند هاووڵاتییه‌كی نیشته‌جێی گه‌ڕه‌كی هه‌ولێری نوێی شاری هه‌ولێر، رایده‌گه‌یه‌نن، چه‌ند ئۆتۆمبێلێك هاتووه‌ته چۆلایی گه‌ڕه‌كه‌كه و چه‌ند فه‌رده‌یه‌ك شیتی حه‌ب (قه‌پێلك)یان سووتاندووه و دواتریش شوێنه‌كه‌یان چۆڵ كردووه.
یه‌كێك له دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه، دوو گرته‌ی ڤیدیۆیی بۆ وێبسایتی كوردستان 24 ناردووه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، به گوێره‌ی ئه‌و شیتانه بێت، ئه‌و حه‌بانه ئێسكپایهر بوونه، به‌ڵام كه لێی وردبوونه‌ته‌وه، ته‌نها شیتهكان له‌ناو ده‌برێن و حهبهكانییان له‌ناو ده‌رهێنراون، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت جارێكی دیكه حه‌پ و ده‌رمانه به‌سه‌رچووه‌كان، له شیتی دیكه بكرێنه‌وه و بخرێنه‌وه بازاڕ.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كانیش، ئه‌وه‌ی به‌دیده‌كرێت، ته‌نها شیتی حه‌به‌كان ده‌سووتێن و پاشماوه‌ی پلاستیكی سووتاو به‌جێماون، هیچ شوێنه‌وارێكی له‌ناوبردنی ده‌رمانیش نییه.
ئه‌و هاووڵاتییانه وێڕای ئه‌وه‌ی نیگه‌رانن له پیسكردنی ژینگه‌كه‌یان، مه‌ترسی خۆیشیان له دووباره خستنهوهبازاڕی حه‌ب و ده‌رمانه‌كان خسته‌ڕوو.
روونیشی ده‌كه‌نه‌وه، شێوازی له‌ناوبردنی حه‌ب و ده‌رمان به‌و شێوه‌یه نییه و ئه‌وه‌ی له‌ناویشیان بردووه، ته‌نها پلاستیك و شیتی حهبهكانه، نه‌ك حه‌ب و ده‌رمان.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، زیاتر له دووجار كیایه‌كی بارهه‌ڵگر هاتووه‌ته شوێنه‌كه و ئاگری له‌و شیت (قهپێلكانه) به‌رداوه، به‌ڵام زوو شوێنه‌كه‌ی جێهێشتووه و ئه‌وان پێی نه‌گه‌یشتوون.
ا. م