به‌ڤیدیۆ.. ئافره‌تێكی 92 ساڵی كوڕه ته‌مه‌ن 72 ساڵییه‌كه‌ی ده‌كوژێت
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه ئافره‌ته به‌ساڵاچووه‌كه دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه و هه‌وڵیداوه كۆتایی به‌ژیانی خۆشی بهێنێت
K24- هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستگیركردنی ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 92 ساڵی راگه‌یاند، كه به كوشتنی كوڕه ته‌مه‌ن 72 ساڵییه‌كه‌ی تۆمه‌تباره، كه به‌نیاز بووه دایكی بگوازێته‌وه بۆ خانه‌ی به‌ساڵاچووان.
به‌گوێره‌ی به‌رپرسانی دادوه‌ریش، پۆلیسی شاری فینیكسی ئه‌مه‌ریكا "ئانا مای بلیسینگ"ـیان له‌و خانووه ده‌ستگیر كردووه، كه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی لێی ده‌ژیا و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌هۆی ته‌مه‌نه‌كه‌یه‌وه ده‌كرێت ئه‌و ئافره‌ته پیره به‌بڕی نیو ملیۆن دۆلار به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێت.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه، نووسینگه‌ی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌رتی ماریكوبا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا بیلیسینگ به لێكۆڵه‌رانی راگه‌یاندووه، ئه‌و پیش‌تر دوو ده‌مانچه‌ی له‌ناو جله‌كانیدا شاردۆته‌وه و دواتر له ژووری كوڕه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه و چه‌ند گوللـه‌یه‌كی له كوڕه‌كه‌یداوه.
پۆلیس ئاشكراشیكردووه، ئافره‌ته به‌ساڵاچووه‌كه له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به‌وه‌شدا ناوه، ئه‌و هه‌وڵیداوه ته‌قه له‌ئافره‌تێكی 57 ساڵیش بكات كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و ئافره‌ته توانیویه‌تی ده‌مانچه‌كان له ئافره‌ته ته‌قه‌كه‌ره‌كه دوور بخاته‌وه.
بیلیسینگ به لێكۆله‌رانی گوتووه، بۆیه په‌نای بۆ كوشتنی كوڕه‌كه‌ی بردووه، چونكه ویستوویه‌تی بیگوازێته‌وه بۆ خانه‌ی به‌ساڵاچووان و وه‌ك ئاماژه‌ی پێكردووه، كوڕه‌كه‌ی پێی گوتووه ژیان له‌گه‌ڵ تۆ سه‌خته.
له دانپێدانانه‌كه‌دا ئافره‌ته تاوانباره‌كه دانی به په‌شیمانی خۆیدا ناوه و به لێكۆڵه‌رانی گوتووه، پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و كاره كۆتایی به‌ژیانی منیش بهێندرێت و ئاشكرایكردووه، دوای رووداوه‌كه ئه‌و ویستوویه‌تی خۆی بكوژێت.
هه‌روه‌ها پۆلیس راشیگه‌یاندووه، به‌ر له رووداوه‌كه‌ش به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ئه‌و ئافره‌ته به‌ساڵاچووه و كوڕه‌كه‌ی، هێزه‌كانیان سه‌ردانی ماڵی بیلیسینگیان كردبوو.
H.B