پێشبینی هاتنی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی ئاواره‌ ده‌كرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان

جموجۆڵه‌كانی داعش زیادییان كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

بەڕێوەبەری ئۆفیسی ھەرێمەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقیا لە كۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران، بە كوردستان24 ی گوت، جارێكی دیكە جموجۆڵەكانی داعش، سەریان ھەڵداوەتەوە.

ئەمین عەواد ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌وه‌ش بووەتە ھۆی ئەوەی جارێكی دیكە خەڵكی ئاوارەی ھەرێمی كوردستان ببن. داواش دەكات پێشمەرگە و ھێزەكانی عێراق لەو ناوچانە بگەنە رێككەوتن بۆ ئەوەی ئەوەی مەترسی تیرۆر لەو ناوچانە دوور بخرێتەوە.

به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه‌ له‌ دوای ساڵی 2014ه‌وه‌، زیاتر له‌ ملیۆنێك و 500 هه‌زار ئاواره‌ی ناوخۆی عێراق و په‌نابه‌ری سووری، روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌ كه‌مپی ئاواره‌كان گیرسابوونه‌وه‌.

ا. م