ئه‌ردۆغان: لیستی هه‌ده‌په دروستكراوی په‌كه‌كه‌یه
داوا لە لایەنگرانی جەھەپە دەكات لێكۆڵینەوە لە پارتەكەیان بكەن
K24 - ھەولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت، لیستی هه‌ده‌په بۆ په‌رله‌مان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه دروستكراوه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، لە كۆبوونەوەیەكی حزبەكەی لە ئەنقەرە رایگەیاند: "هه‌ده‌په دروستكراوی په‌كه‌كه‌یه و جه‌هه‌په‌ش دەنگدەرانی خۆی راسپارد دەنگ بە ھەدەپە بدەن".
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان داواشی له لایه‌نگرانی جه‌هه‌په كرد، لێكۆڵینه‌وه له پارته‌كه‌یان بكه‌ن.
له باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی توركیا، ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌ندامانی ئاكه‌په ناكه‌ینە وه‌زیر، به‌ڵكو وه‌زیره‌كان به گوێره‌ی توانا و خاوه‌ن ئه‌زموونی داده‌ندرێن، و له‌م رووه‌شه‌وه كه‌س ناتوانێت ره‌خنه‌یان لێبگرێت و ئه‌وانیش كاره‌كه‌یان باشتر ده‌كه‌ن".
ئەو گوتانەی ئەردۆغان، دوای ئەوەدێت كە لە ھەڵبژاردنی 24 حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ پەرلەمانی توركیا، ھەدەپە بەربەستی 10% تێپەڕاند و بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتەش سەڵاحەدین دەمیرتاش، كاندیدی ھەدەپە، توانی رێژەی زیاتر لە 8% دەنگەكانی باكووری كوردستان و توركیا بە دەست بێنێت.
ھ.م