سیاسییه‌كی شیعه نه‌هامه‌تی عیراقییه‌كان به‌ده‌ستی ئێرانییه‌كان ئاشكراده‌كات
"عێراقییه‌كان ته‌نها بۆیان هه‌بووه دژی براكانی خۆیان بجه‌نگن"
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7/7/2018 عیزه‌ت شابه‌نده‌ر كه‌سایه‌تی سیاسی عێراقی، به‌شێك له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی ئاشكراكرد كه عێراقییه‌كان له سه‌رده‌می جه‌نگی عێراق و ئێران كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵ به‌رده‌وام بوو، به‌ده‌ست ئیرانییه‌كانه‌وه چه‌شتوویانه".
شابه‌نده‌ر له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گوتوویه‌تی: "ئه‌و عێراقییانه‌ی له‌كاتی شه‌ری نێوان عێراق و ئێران په‌نایان بۆ ئێران بردبوو و دژی حكومه‌تی به‌عس ده‌جه‌نگان، ژیانێكی پڕ زه‌حمه‌ت و نه‌هامه‌تی و ناڕه‌حه‌تیان به‌رێكردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌رگرییان له ئێرانییه‌كان ده‌كرد و دژی"برا عێراقییه‌كانیان" ده‌جه‌نگان".
ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه ده‌ڵێت: "كاتێك عیراقییه‌كان بۆ مامه‌ڵه‌یه‌ك ریگه‌یان ده‌كه‌وته فه‌رمانگه‌یه‌كی حكوومی ئێران، سوكایه‌تییان پێكراوه‌و فه‌رمانبه‌ره ئێرانییه‌كان تانه‌یان لێداون. كاتێكیش روویان ده‌كرده سوپای پاسداران، بێ سوود بووه‌و خۆیان له كیشه‌كانیان تینه‌ده‌گه‌یاند. ته‌نانه‌ت له‌بواری په‌روه‌رده و فێركردنیش ئێرانییه‌كان رێگه‌یان به عێراقییه‌كان نه‌ده‌دا ناوی منداڵه‌كانیان له قوتابخانه‌كان تۆمار بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "له‌ماوه‌ی شه‌ڕه‌كه‌دا حكوومه‌تی ئێران كارتێكی سه‌وزی به‌سه‌ر ئێرانییه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به نرخێكی كه‌متر كاڵا و شتومه‌ك بكڕن. ته‌نها عێراقییه‌كان نه‌بێت ئه‌و كارته‌یان پێ نه‌ده‌درا و هیچ شتێكی دیكه‌شیان نه‌ده‌دانێ و په‌راوێزیان خستبوون و ته‌نها بۆیان هه‌بوو هاوشانی ئێرانییه‌كان دژی وڵاته‌كه‌ی خۆیان "عێراق" شه‌ڕ بكه‌ن.
هه‌تا ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و پارته ئۆپۆزیسیۆنانه‌ی ئه‌وكاتی عێراق كه ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارن، هێشتا سۆزیان بۆ ئێران هه‌یه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئێران زۆربه‌ی جومگه‌كانی حوكمڕانی ئێستای عێراقی كۆنترۆڵ كردووه‌و ئه‌و پارتانه‌یش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاوكارییان ده‌كه‌ن.