ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی چەند پرسێك تاوتوێ دەكات
ھەڵبژاردنەكان تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە دەبێت
K24 - ھەولێر
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چوار دۆسێ، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مەسعوود بارزانی، له كۆبوونه‌وه‌دایه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه له هاوینه‌هه‌واری پیرمام به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ست به پارتی و هه‌رێمی كوردستان و عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و ھەڵبژاردنەكان تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە دەبێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشی ناوخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان و راپۆرتی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق تاوتوێ ده‌كرێت.
پێشبینی ده‌كرێت پاش كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی، له راگه‌یەندراوێكدا ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات.