پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

كەشوھەوای شارەكانی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی سبەی پلەكانی گەرما لە ھەرێمی كوردستان بەرز دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاودەكاتەوە، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ یەكشەممە بەرزترین پلە لە ھەولێر 41 و سلێمانی 40 و دھۆك 39 و كەركووك 45 پلەی سیلیزی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی سبەی پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە، لە ھەولێر بەرزترین پلە 42 و نزمترین پلە 28 و لە سلێمانی بەرزترین پلە 41 و نزمترین پلە 27، ھەروەھا لە دھۆك بەرزترین پلە 40 و نزمترینی 28، لە كەركووك بەرترین پلە 46 و نزمترین پلە 32 پلە دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی