سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا وه‌زيرى نوێى ده‌ره‌وه‌ى ده‌ستنيشان كرد
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
تێريزا ماى، سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا، وه‌زيرى نوێى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى ده‌ستنيشان كرد.
ئه‌مڕۆ، سەرۆکایەتی وەزیرانی بەریتانیا لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، کە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بۆریس جۆنسۆن دەستی لەکارکێشاوەتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆریس دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی سەرۆکایەتی وەزیرانی وڵاتەکەی کردووە و تێرێزا مای سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەش دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسند کردووە.
دواى بڕياره‌كه‌ى جۆنسۆن، سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا، (جێريمى هانت)ى وه‌ك وه‌زيرى نوێى ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى ده‌ستنيشان كرد.
