ئه‌ردۆغان: سه‌رۆك ئه‌ركانى نوێى سوپاى توركياى ده‌ستنيشانكرد
چه‌ندين دامه‌زراوه‌ى ئاينى و سه‌ربازى و سياسى و ئابوورى راسته‌وخۆ پهيوهستكران به ئه‌ردۆغانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌ناڵى (سى ئێن ئێن تورك) بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، له‌مڕۆ به دواوه سوپا به ته‌واوى له ژێر كۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌بێت و به گوێره‌ى مه‌رسوومێكى سهرۆكايهتيش چه‌ندين دامه‌زراوه‌ى سياسى، سه‌ربازى، ئه‌منى، ئابوورى، ئاينى راسته‌وخۆ په‌يوه‌ست ده‌بن به سه‌رۆك كۆماره‌وه.
ئه‌ردۆغان له ميانى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه له قوبرس ئه‌نجاميدا، گوتيشى: سوپاى توركيا به ته‌واوى خراوه‌ته ژێر كۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى به‌رگرى.
ئه‌م لێدوانه‌ى سه‌رۆك كۆمار دواى ئه‌وه هات، كه رۆژى دووشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌يه، ئه‌ردۆغان، وه‌زيرى نوێى به‌رگرى توركياى ده‌ستنيشان كرد و سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى توركيا، خهلوسى ئاكار پۆستى وه‌زاره‌تى به‌رگرى وه‌رگرت.
پێشتر نوره‌دين جانيكلى وه‌زيرى به‌رگرى توركيا بوو، خهلوسى ئاكار، سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى وڵات بوو.
له وتارى دهستبهكاربوونيدا، خهلوسى ئاكار رايگه‌ياند، سوپا وه‌ڵامى توندى ده‌بێت بۆ هه‌ر هه‌وڵێك كه بيه‌وێت زيان له به‌رژه‌وه‌ندى و مافى گه‌لى توركيا بدات.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌موو توانايهكيان ده‌خه‌نه‌كار بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن سيستمى به‌رگرى توركيا به‌هێزتر بكه‌ن و پارێزگارى له يه‌كپارچه‌يى و هه‌ماهه‌نگى و سه‌ربه‌خۆيى خاكى توركيا بكه‌ن.
به گوێره‌ى مه‌رسوومێكى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار، كه دوێنێ سێشه‌ممه (10ى تهمموز/ يۆليۆى 2018) ده‌رچووه، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، فهريقى يه‌كه‌م، يه‌شار گولرى وه‌ك سه‌رۆك ئه‌ركانى هێزه چه‌كداره‌كانى توركيا ده‌ستنيشانكرد.
له‌و مه‌رسوومه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركان راسته‌وخۆ په‌يوه‌سته به سه‌رۆك كۆماره‌وه.
هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌كانى ديكه‌ى وه‌ك (سه‌رۆكايه‌تى ئه‌رشيفى ده‌وڵه‌ت، ئه‌نجوومه‌نى چاودێرى ده‌وڵه‌ت، سه‌رۆكايه‌تى كاروبارى ئاينى، سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ركان، سه‌رۆكايه‌تى په‌يوه‌ندييه‌كان و ئه‌ميندارێتى گشتيى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى و ده‌زگاى هه‌واڵگرى، سه‌رۆكايه‌تى ئيداره‌ى كۆشكه نيشتيمانييه‌كان، سه‌رۆكايه‌تى پيشه‌سازى به‌رگرى، سه‌رۆكايه‌تى ستراتيژى و بودجه و سندوقى نيشتيمانى توركى) سه‌رجه‌ميان په‌يوه‌ستن به خودى سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز، ئه‌نادۆڵ
ئ.ر