كرواتیا به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی گه‌یشته یاریی كۆتایی مۆندیال
كرواتیا ریمۆنتادای به‌سه‌ر ئینگلاند كرد
له قۆناخی پێشكۆتایی مۆندیالی 2018، هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوویدا گه‌یشته یاریی كۆتایی مۆندیال، دوای ئه‌وه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر 1 گۆڵ شكستی به ئینگلاند هێنا.
سه‌ره‌تا له خوله‌كی 5 كیران تریپیر به‌رگریكاری ئینگلاند گۆڵی یه‌كه‌می هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به لێدانی راسته‌وخۆ له دژی كرواتیا تۆمار كرد، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه به‌سوودی ئینگلاند كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م كرواتیا به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ده‌ركه‌وت، له خوله‌كی 68 ئیڤان پێرسیچ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ كرواتیا یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه‌ی 2 گێمی زیاد كرا‌و.
دواتر له خوله‌كی 109 ماندزۆكیچ گۆڵێكی كوشنده‌ی له ئینگلاند كرد و بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیای گه‌یانده یاریی كۆتایی مۆندیال.
گرینگ‌ترین ئامار و رووداوه مێژووییه‌كانی یارییه‌كه:
ـ كرواتیا بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا گه‌یشته یاریی كۆتایی مۆندیال
ـ له مۆندیالی 2018 یاریزانانی تۆتێنهام له ڕووی ژماره‌ی تۆماركردنی گۆڵه‌وه به 12 گۆڵ پێشه‌نگیان كردووه، له دوای ئه‌و بارسێلۆنا به 11 گۆڵ دێت.
ـ كیران تریپێر یه‌كه‌م به‌رگریكاره به درێژایی مێژوو له قۆناخی پێشكۆتایی گۆڵ بۆ ئینگلاند له مۆندیال ده‌كات.
ـ به درێژایی مێژووی مۆندیال، كیران تریپیر دووه‌م یاریزانی ئینگلانده به لێدانی راسته‌وخۆ له مۆندیال گۆڵ تۆمار ده‌كات، بێكهام له مۆندیال له 1998 دژی كۆلۆمبیا، له مۆندیالی 2006 دژی ئیكوادۆر گۆڵی كردووه.
ـ ئیڤان پێرسیچ به 4 گۆڵ له دوای داڤور شوكهر دووه‌م گۆڵكاری كرواتیا له مێژوی مۆندیال.
ـ ئیڤان پێرسیچ یه‌كه‌م یاریزانی كرواتیایه له دوو مۆندیالی له‌سه‌ریه‌ك دوو گۆڵ تۆمار ده‌كات.
رۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی پله‌ی سێیه‌م، به‌لجیكا و ئینگلاند له كاتژمێر 5:00ـی ئێواره به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، رۆژی دواتریش یه‌كشه‌ممه له یاریگه‌ی لۆژنیكی له كاتژمێر 6:00ـی ئێواره له یاریی كۆتایی مۆندیالی 2018 فره‌نسا و كرواتیا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.