گیراوەیەکی نوێ جێگای پرۆتین و بەرهەمە وەرزشییەکان دەگرێتەوە

"بۆ یاریزانانی لەشجوانی کاریگەرتر و تەندروسترە"

K24 – هه‌ولێر:

ئەو کەسانەی یاری لەشجوانی دەکەن، لە دوای تەواوبوونی یارییەکانیان، لەشیان پێوستی بە قەرەبووی ئەو ماددە و شلەمەنیانە هەیە کە لەکاتی مه‌شقكردن لەدەستیان داوە.

بۆ ئەمەش، زۆرێک لە یاریزانانی لەشجوانی روودەکەنە بەکارهێنانی گیراوەی پڕۆتین و (بی سی ئەی ئەی)، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ بژاردەیەکی تەندروستر، بەچێژتر و کاریگەرتر ئاشکرادەکات.

پێگەی ئەلیکترۆنی ئیندیپێندتی بەریتانی، بە سوود وەرگرتن لە 12 توێژینەوە کە یەکێکیان لە زانکۆی سدوقی ئێران ئەنجامدراوە، دەریخستووە، مێڵک شەیکی شۆکۆلاتە برێکی زۆری لە کاربۆهیدرایت، پڕۆتین، چەوری، ئاو و چەند ماددەیەکی گرنگی دیکەی تێدایە.

توێژینەوەکان دەریشیان خستووە، مێڵک شەیکی شۆکۆلاتە کاریگەرترە لە زۆرێک لە بەرهەمە وەرزشییەکان بۆ وەرزشوانان و سوودی زیاتری بۆ چاکبوونەوەی (ریکەڤەری) دوای راهێنانەکان هەیە.

توێژەران داواش لە وەرزشوانان دەکەن، بڕێکی زۆر ئاو بخۆنەوە لەکاتی وەرزشکردن تاکو لەشیان دووچای کەمی شلەمەنی  و ئاو (دیهایدرەیشن) نەبێتەوە.

گێراوەی مێلک شەیک بە شۆکۆلاتە
گێراوەی مێلک شەیک بە شۆکۆلاتە

H.J