كوردستان24 ژماره‌ى سه‌رجه‌م ليست و قه‌واره‌ سياسييه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌

ژماره‌ى ليست و قه‌واره‌ سياسييه‌كان ببينه‌

K24 – هه‌ولێر:

كۆميسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسى له‌ هه‌رێمى كوردستان، تيروپشكى بۆ ژماره‌ى ليست و قه‌واره‌ سياسييه‌كانى به‌شداربووى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجامدا.

بڕياره‌ له‌ (30ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2018) پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.

له‌ يه‌كه‌م راكێشانى تيروپشكه‌كه‌دا ژماره‌ 183 به‌ر پارتى ديموكراتى كوردستان كه‌وت.

ژماره‌ى ليست و قه‌واره‌كانى ديكه‌ به‌م جۆره‌يه‌:

يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان:  105

حزبى شيوعى(قه‌واره‌ى ئازادى): 164

هاوپه‌يمانى بۆ ديموكراسى و دادپه‌روه‌رى: 172

پارتى پارێزگارانى كوردستان: 156

هاوپه‌يمانى ليستى سه‌رده‌م: 127

كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستان: 194

هاوپه‌يمانى به‌ره‌و ئيسڵاح: 119

بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان: 148

جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ: 134

كۆتاى توركمان:

ليستى به‌ره‌ى توركمانى عێراق: 272

پارتى چاكسازى توركمانى: 258

بزووتنه‌وه‌ى بروسكه‌ى توركمانى (يڵدرم) 246

ليستى توركمانى ديموكراسى: 203

ليستى توركمانى هه‌ولێر: 267

پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان: 215

ليستى ميلله‌ت: 224

هاوپه‌يمانى توركمانى هه‌ولێر: 239

كۆتاى كريستيانه‌كان:

ئه‌نجوومه‌نى گه‌لى كلدانى سريانى ئاشوورى: 344

حزبى ئه‌بناى نه‌هره‌ين: 317

ليستى رافيده‌ين: 306

هاوپه‌يمانى يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى: 368

ليستى ديموكراتى مه‌سيحى: 384

كۆتاى تاكى ئه‌رمه‌ن

نوبار سيپان: 408

يروانت نيسان: 489

مراد ماردروس وارتان: 476

فاهيك كمال سرانيان: 467

ئارام بوزو/ 452

ئادگار هاكوب بترس: 423