ھەڵبژاردەی فەرەنسا لە كۆشكی ئێلیزێ ئاھەنگ دەگێڕێ

ماكرۆن خەڵاتی تایبەت پێشكەش بە ھەڵبژاردەی فەرەنسا دەكات

K24 - ھەولێر

دوای بە دەست ھێنانی جامی جیھانی لە مۆندیالی2018 یاریزانانی ھەڵبژاردەی فەرەنسا گەیشتنەوە وڵاتەكەیان و لە كۆشكی ئێلیزێ لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆكی فەرەنسا پێشوازیان لێكرا و لەوێش بە بەرزكردنەوەی جامەكە خۆشی خۆیان دەربڕی.

ماكرۆن لەگەڵ ھاوسەرەكەی بریجت ماکرۆن، لە كۆشكی ئێلیزێ وێڕای خۆشحاڵی پیرۆزباییان لە یاریزانانی ھەڵبژاردەی فەرەنسا كرد و خوانێكی تایبەتی بەو بۆنەوە رێكخست.

کۆشکی ئێلیزێ، بە یاریزانان و راهێنەری راگەیاند کە لەماوەی چەند مانگێکدا لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنەوە مەدالیای لێژیۆن دۆنێریان کە باڵاترین مەدالیایە، پێدەدرێت.

یەکشەممەی رابردوو یاری کۆتایی مۆندیالی 2018 لەنێوان ھەڵبژارددەی فەرەنسا و كرواتیا بەڕێوەچوو، فەرەنسا توانی بە ئەنجامی 4-2 یارییەكە بباتەوە و بۆ جاری دووەم ببێتە پاڵەوانی تۆپی پێی جیھان.

ھ.م