40 شاری نهێنی له رووسیا ئاشكرا ده‌بن
هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌بێ مۆڵه‌ت بچێته ئه‌و شارانه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی، ڤلادیمێر پۆتن بڕیاری كردنه‌وه‌ی شارێكی داوه، كه تائێستا به‌نهێنی مابووه‌وه و له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان شاراوه بووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كررملین بڕیاری كردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌ی داوه، كه پێشتر زانایانی رووسی ئاشكرایانكردبوو، له‌و شاره مادده‌ی "نۆڤیتشۆك"ـیان به‌رهه‌مهێناوه، كه هه‌مان ئه‌و مادده‌یه كه به‌گوێره‌ی له‌نده‌ن مۆسكۆ له ژه‌هراویكردنی سێرگی سكریبال، سیخوڕه رووسییه‌كه و یۆلیای كچه‌كه‌ی به‌كاریهێناوه.
یۆلیا ئهرشۆڤا، وته‌بێژی ئیداره‌ی ناوخۆیی شاری "شیخانی" به ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی راگه‌یاندووه، "ڤلادیمێر پۆتن، سه‌رۆكی رووسیا بڕیارنامه‌یه‌كی واژوو كردووه، كه به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیارنامه‌یه قه‌واره‌ی ئیداره‌ی داخراو له‌سه‌ر شاره‌كه‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه" و وه‌ك ئاماژه‌ی پێكرد، بڕیاره‌كه له كانوونی دووه‌می ساڵی داهاتوو ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.
ئهرشۆڤا گوتی، تائێستا هاتنی كه‌سانی بێگانه بۆ ناو شاره‌كه‌مان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه بوو، ته‌نیا به مۆڵه‌تی تایبه‌ت نه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی، "كارگه‌كه‌مان كه سه‌ر به په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی فه‌رمی كیمیا و ته‌كنۆلۆژیای ئه‌ندامییه و باره‌گای سه‌ره‌كی له مۆسكۆیه، هێشتا له‌كاركردن به‌رده‌وامه و نازانین دوای بڕیاری كردنه‌وه‌ی شاری شیخانی چی به‌سه‌ردێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ، تائێستا 40 شاری دیكه‌ی هاوشێوه له رووسیا به‌نهێنی ماونه‌ته‌وه، كه چوونه ناویان بۆ كه‌سانی بێگانه قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت سه‌ردانی ئه‌و شارنه بكات، پێویسته كه‌سێك له‌ناو شه‌ره‌كه ببێته كه‌فیلی و ده‌بێت خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ كهفیلهكهیدا هه‌بێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی كرملینیش دوای ئه‌وه هاتووه، كه دوو زانای رووسی ئاشكرایانكردووه، له ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، له پرۆگرامی په‌ره‌پێدانی مادده‌ی "نۆفیتشۆك"ـی ئه‌و شاره كاریان كردووه.
مادده‌ی "نۆڤیتشۆك" هه‌مان ئه‌و مادده‌یه، كه له‌نده‌ن په‌نجه‌ی ژه‌هراویكردنی سكریبال و كچه‌كه‌ی له مارسی ئه‌مساڵ به‌و مادده‌یه بۆ مۆسكۆ درێژ كردبوو و، ئه‌و كه‌یسه‌ش له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه و دوای ژه‌هراویبوونی دوو هاوسه‌ری به‌ریتانی له دووری 10 كیلۆمه‌تر له شوێنی ژه‌هراویبوونی سكریبال و كچه‌كه‌ی، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه گرژی له‌نێونا رووسیا و به‌ریتانیا به‌دوای خۆیدا هێنا.
وه‌ك ئه‌و ئاژانسه فه‌ره‌نسییه ئاماژه‌ی پێكردووه، هۆكاری مانه‌وه‌ی ئه‌و شارانه‌ی رووسیا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و پیشه‌سازی سه‌ربازی نهێنی له‌و شارانه كۆكراونه‌ته‌وه و به مه‌به‌ستی پارێزگاریكردن له نهێنییه سه‌ربازییه‌كان، رێگه‌یان نه‌داوه له‌سه‌ر نه‌خشه ئاشكرا بكرێن.
H.B