شه‌ش گه‌ريلاى په‌كه‌كه و سه‌ربازێكى توركيا كوژران
لە دوێنێ شەوەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێکدادان روویانداوە
K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانى نێوان سوپاى توركيا و چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان، سه‌ربازێكى توركيا كوژرا و به هۆى بۆردومانهكانيشهوه سوپاى توركيا رايگه‌ياند، شه‌ش چه‌كدارى په‌كه‌كه كوژراوون.
ئه‌مڕۆ له به‌ياننامه‌يه‌كدا، سوپای تورکیا رایگەیاند، سەربازێکی وڵاتەکەی کە هەفتەی رابردوو لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە بە سەختی بریندار بوو بوو، ئەمڕۆ گیانی لە دەستداوە.
سوپای تورکیا ئه‌وه‌شى راگه‌ياندووه، ئەو سەربازە هەفتەی رابردوو لە رووبەڕووبوونەوەکانی ناوچەی ڕەیپەگی وان بریندار بوو بوو و دواتریش بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی شاری مەراش کراوبوو، به‌ڵام له‌وێ گيانى له‌ده‌ستداوە.
هاوکات سوپای تورکیا ئاشکراشیکردووە کە لەو ڕووبەرووبوونەوانەدا پۆلیسێکیش کە بەسەختی بریندار بووە تا ئێستا دۆخی تەندرووستی نا جێگیرە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، سوپاى توركيا ئاشكراى كرد، لە ئەنجامی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەی خواکورک لە هەرێمی کوردستان و شارۆچکەی دیه لە پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان، شەش گەریلای پەکەکە كوژراوون.
هەر ئەمڕۆش سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی لەدەوروبەری پارێزگای گوموشهانە لە باکووری رۆژهەڵاتی تورکیا دەستپێکردووە و بە گوتەی خەڵکی ناوچەکەش لە دوێنێ شەوەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕ و پێکدادان روویانداوە بێ ئەوەی زیانەکان بزانرێت.