ئیداره‌ی ئه‌سه‌د ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌نداوی ته‌بقه
هه‌سه‌ده: سوپای رژێمی سووریا له ناوچه‌كه‌دا نیین
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده" كۆنترۆڵكراوه، به‌ڵام به‌شێك له فه‌رمانبه‌ر و ئه‌ندازیارانی سه‌ر به حكومه‌تی سووریا گه‌ڕانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان له به‌نداوی ته‌بقه‌ی شاری ره‌ققه‌ی سووریا.
به‌رپرسانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ده‌ڵێن: ناوچه‌كه به ته‌واوه‌تی له ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌واندایه و به هیچ شێوه‌یه‌ك سوپای رژێمی سووریا له ناوچه‌كه‌دا بوونییان نییه.
ئه‌كره‌م ساڵح په‌یامنێری كوردستان 24 چووه‌ته به‌نداوی ته‌بقه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌سه‌ده و كارگێڕیی ناوچه‌كه قسه ده‌كات و به‌دواداچوونی له‌سه‌ر قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی رژێمی ئه‌سه‌د له ناوچه‌كه‌دا كردووه.