ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵمه‌تیكی دیكه بۆ گوشارخستنه سه‌ر ئێران ده‌ستپێده‌كات
12 به‌رپرسی باڵای ئێستا و ئیداره‌ی پیشووی ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نن، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵمه‌تێكی به‌ربڵاو له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌ستپێده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی گوشاری زیاتر بخاته سه‌ر ئێران بۆ راگرتنی به‌رنامه‌ی ناووكییه‌كه‌ی و پشتگیریكردنی گرووپه چه‌كدارییه‌كان.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌لایه‌ن 12 به‌رپرسی ئێستا و پێشووی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه و جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا پشتگیری‌یان ده‌كه‌ن، هاوكات هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ ده‌كه‌ن بۆ ته‌سككردنه‌وه‌ی مه‌ودای به‌رده‌م ئێران و سه‌پاندنی سزای زیاتری ئابووری.
لای خۆیه‌وه، كۆشكی سپی ره‌تیكرده‌وه هیچ لێدوانێك له باره‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بدات.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، به‌رپرسێكی باڵای ئێرانیش رایگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت گوشار بخاته سه‌ر حكوومه‌تی ئێستای ئێران، كه له ساڵی 1979ـه‌وه ده‌سه‌ڵاتییان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێت: "به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كانییان شكستیانهێناوه".
وێڕای گه‌مارۆی ئابووری، ئێستا ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆی خستووه‌ته سه‌ر نه‌وتی ئێران و سه‌ره‌تاش داوای له هاوپه‌یمانه‌كانی كرد نه‌وتی ئه‌و وڵاته نه‌كڕن، ئه‌مه‌ش وایكردووه له رووی ئابوورییه‌وه ئێران دهستبهستراوتر ده‌ربكه‌وێت و ئێستاش به‌رپرسانی باڵای تاران هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووی هورمز و راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی جیهان ده‌كه‌ن، كه ئه‌و گه‌رووه به شاڕێی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت داده‌نرێت.
ا. م