عه‌بادی به‌ته‌نها ده‌مێنێته‌وه
هاوڕێیانی حزبه‌كه‌یشی پشتی ناگرن و ئاگری خۆپیشاندانه‌كان خۆشتر ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
پێده‌چێت ئه‌مڕۆژانه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق زۆر ته‌نها بێت، له كاتێكدا خۆپیشاندان له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق بۆ داواكردنی گۆڕانكاریی و چاكسازی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با و كار خه‌ریكه پێده‌نێته دووه‌م هه‌فته و درووشمهكانیش به ئاراسته‌ی داخوازی گه‌وره‌تر به‌رزده‌بنه‌وه‌و گرژی و به‌ریه‌ككه‌وتنی هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان و خۆپیشانده‌ران زیاتر بووه‌و قوربانییه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانیش زیاتر بوون.
جگه له‌وه‌ی لێره و له‌وێ چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كی سنووردار له‌لایه‌ن كوتله و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ركراوون، زۆرینه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌وشه بێ ده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه‌و هه‌ندێكیشیان ئه‌گه‌ر ئه‌و ره‌وشه به ده‌ستی خۆیشیان نه‌خوڵقابێت به دڵی ئه‌وانه.
چاودێرانی ره‌وشه‌كه تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه، زۆرینه‌ی حزب و هێزه سیاسییه‌كان هیچ به‌یاننامه و هه‌ڵوێستێكیان به‌رامبه‌ر ره‌وشه‌كه نییه، به‌تایبه‌تی كورد و سوننه نایانه‌وێت قسه‌یه‌كی وا له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه بكه‌ن كه بۆنی لایه‌نگیریی لێبێت یان وه‌ك ده‌ستوه‌ردان له خۆشكردنی ئاگره‌كه‌ی باشوور ته‌ماشا بكرێن. هه‌ر چه‌نده هه‌ندێك وه‌ك ره‌خنه له‌و بێ ده‌نگییه ده‌ڕوانن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرینه‌ی ھێزه سیاسییه‌كانی شیعه‌یش جگه له تویته‌كانی سه‌در كه داوای هێوركردنه‌وه‌ی ده‌كرد و پێشنیازی بۆ خۆپیشانده‌ران ده‌كرد له‌گه‌ڵیاندا به‌شداریی خۆپیشاندانه‌كان بكات، له‌و ره‌وشه ئاڵۆزه‌دا بێ ده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه‌و كه‌س خۆی ناكات به خاوه‌نی ئه‌و بارودۆخه خراپه‌ی نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه دووچاری خه‌ڵكی باشووری عێراق و ناوچه‌كانی دیكه‌ی وڵات بووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆژانه هه‌ڵوێستی عه‌بادیش زۆر ئاڵۆز بووه و بووه‌ته هۆی درووستبوونی ناڕه‌زایه‌تی له ریزه‌كانی حزبه‌كه‌یدا (حزبی ده‌عوه) و گله‌یی زۆریان له سیاسه‌ته‌كانی ناوبراو هه‌یه. وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی حزبه‌كه به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌نی گوتووه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه به‌باشی زانیووه ناوی نه‌هێنرێ ده‌ڵێت: "عه‌بادی ئه‌م رۆژانه له دۆخێكدایه كه‌س ئیره‌یی به حاڵی نابات، به‌تایبه‌تی له قۆناغێكدا ئه‌و كێشانه به‌رۆكیان گرتووه، ویلایه‌ته‌كه‌ی كۆتایی هاتووه‌و بارودۆخه‌كه‌یش به ئاراسته‌ی ئاڵۆزی و گرفتی زیاتردا ده‌ڕوات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گومانی هه‌یه عه‌بادی بتوانێت داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات، چونكه ئه‌وه ئه‌سته‌مه له‌ژێر چه‌تری حكوومه‌تێكدا كه واده‌كه‌ی كۆتاییهاتووه و ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆی نییه و پاره‌ی پێویستی له‌به‌رده‌ستدا نییه و به چه‌ندین مه‌رجی بانكی نێوه‌ده‌وڵه‌تی به‌ستراوه‌ته‌وه رووبدات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "عه‌بادی ئه‌مڕۆ یه‌خسیری سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراوه و ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان و سیاسه‌ته كارگێڕی و دراییهكان ده‌كه‌ن و (له‌یس كوبه)ـیان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دۆسێی دارایی راسپاردووه و ئێستا له ئۆفیسه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كاره‌كانی راده‌په‌ڕێنێت".
چاودێران ده‌ڵێن: "نووری مالیكی ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه‌یش بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی باری لاری هاوڕێكه‌ی بكات، به جۆرێك له جۆره‌كان ده‌ست له پشتی خۆپیشانده‌ران و جووڵه ناڕازییه‌كه ده‌دات"، ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌شێكه له‌و ململانێیه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كه پێناچێت نه‌سر و ده‌وڵه‌تی یاسا له‌سه‌ر مێزی كوتله گه‌وره‌كه پێكه‌وه كۆببنه‌وه".
دوو رۆژ پێش ئیستا نووری مالیكی له ریگه‌ی تویته‌ره‌وه نووسی: "گه‌نجه به‌ڕێزه‌كان سڵاوتان لێده‌كه‌م و رێز له‌و رۆحه نیشتمانییه به‌رزه‌تان ده‌گرم كه چه‌كتان هه‌ڵگرت و به‌رگرییتان له عێراق كرد و سه‌ركه‌وتنتان به‌سه‌ر داعشدا به‌دیهێنا، ئێوه ئه‌مڕۆ ترپه‌ی دڵی عێراقن و سه‌ركرده‌ی ئه‌و جووڵه‌ن كه داوای خزمه‌تگوزاری و ژیانێكی شایسته و ئازاد ده‌كات".
ئه‌وه له كاتێكدایه ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئێستا به‌رۆكی حكوومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی گرتووه، زستانی ساڵی 2011 یه‌خه‌ی به نووری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراقیش گرت و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران و زۆر به‌توندی به‌ره‌نگارییان بوویه‌وه و زۆرجاریش رێگه‌ی به خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان نه‌دا و به‌و هۆیه‌شه‌وه ناوبانگی سیاسی مالیكی زیانی زۆری به‌ركه‌وت.
پێشبینی ده‌كرێت خۆپیشانده‌ران به شێوه‌یه‌كی فراوانتر به‌رامبه‌ر عه‌بادی خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن، چونكه له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌یان خۆپیشانده‌ر كوژراوون و سه‌دان خۆپیشانده‌ری دیكه‌ش برینداربوون و ده‌ستگیركراوون.
ئه‌یاد عه‌نبه‌ر، مامۆستای زانسته سیاسییه‌كانی زانكۆی كوفه پێیوایه: "عه‌بادی ئه‌مڕۆژانه ته‌نهایه و گۆشه‌گیركراوه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه حكوومه‌ته‌كه‌ی ھێزێكی ئه‌وتۆی نه‌ماوه و له دوا رۆژه‌كانی ته‌مه‌نیدایه، هه‌ر بۆیه ھێزه سیاسییه‌كان هیچ به‌لایانه‌وه گرنگ نییه له‌م دۆخه‌دا هاوشانی بووه‌ستنه‌وه، به‌تایبه‌تی كه خۆپیشانده‌ران هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای مافه ره‌واكانی خۆیان ده‌كه‌ن".
عه‌نبه‌ر ده‌ڵیت: "ئه‌و رێوشوێنه توندانه‌ی هێزه ئمنییهكان دژی خۆپیشانده‌ران گرتیانه‌به‌ر، ئه‌و ناوبانگه‌ی عه‌بادی شێواند كه به‌هۆی شه‌ڕی دژی داعش به‌ده‌ستیهێنابوو، بێگوومان كاریگه‌ری زۆریشی له‌سه‌ر چانسی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ویلایه‌تی دووه‌می ده‌بێت كه ھێشتا ده‌خوازێت له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه".
ئه‌و مامۆستایه تیبینی كردووه، عه‌بادی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی حه‌شد كۆبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ھێشتا چاوی به نوێنه‌ره‌كانی خۆپیشانده‌ران نه‌كه‌وتووه. ئه‌وه‌ش وه‌ك په‌یامێكه بۆ گرووپه سیاسییه‌كان تا پێیان بڵێت له‌و خرۆشانه جه‌ماوه‌رییانه ده‌یانپارێزێت به ئامانجی ئه‌وه‌ی قۆناخی داهاتوو پاڵپشتی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ببێته‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه پڕ كێشه و قه‌یرانه‌كه".