هێز ده‌برێته باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی زانیاری ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22/7/2018 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند: "هێزی سه‌ربازی چوونه‌ته ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدای پایته‌خت".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه به پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی (بغداد اليوم)ـی گوتووه: "هێز و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی براوه‌ته ده‌وروبه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا و له شه‌وی شه‌ممه‌وه ئاماده‌سازیی له دیوی "جزيرة الاعراس" له ناوچه‌ی جادرییه كراوه".
به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه روونی نه‌كردووه‌ته‌وه ئایا چوونی ئه‌و هێزانه په‌یوه‌ندی به‌و خۆپیشاندانانه‌وه هه‌یه كه له رۆژی 20/7/2018ـه‌وه به‌غدای پایته‌ختی گرتووه‌ته‌وه یان نا.
به‌ڵام گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێوشوێنه سه‌ربازییه پاش خۆپیشاندانه‌كانی رۆژی هه‌یینی رابردووی مه‌یدانی ته‌حریری به‌غدایه كه سه‌ره‌نجام به گرژی و توندوتیژی له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان كۆتاییهات.
نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌یه پارێزگاكانی باشووری عێراق و ناوچه‌كانی دیكه دژی نه‌بوونی كار و خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانیی عێراقیش به‌شێوه‌یه‌كی توند وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه و تا ئیستا ده‌یان كه‌س كوژراوون و سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و ده‌ستگیركراوون.