ترهمپ نزیكەی 7 ملیار دۆلار زیان له ئهڵمانیا دەدات
زیان بەر وەبەرھێنانی ئەمریكاش دەكەوێت
K24 - ھەولێر
بەرلین زیانەكانی خۆی لە ئەنجامی سەپاندنی باج لەسەر ئۆتۆمبێلەكانی لەلایەن ئەمریكاوە، بەنزیكەی 7 ملیار دۆلار دەخەمڵێنێت.
ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئەڵمانیا رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت بەھۆی ئەو باجە گومرگییەی لەلایەن ئەمریكاوە لەسەر ئۆتۆمبێلی ھاوردەكراو بسەپێندرێت زیانی 6 ملیار و 990 ملیۆن دۆلار بگاتە ئابووری ئەو وڵاتە.
ھاوكات ئەو باجە تەنیا كاریگەری نەرێنی لەسەر لەدەستدانی ھەلی كار لە ئەڵمانیا و ئەوروپا جێناھێڵێت، بەڵكو زیان لە كاركردن و وەبەرھێنانی ئەمریكاش دەدات.
ئەمەش لە كاتێكدایە پێشووتر سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كە لە پلانیدایە بەرێژەی 25% باج بسەپێنێتە سەر ئۆتۆمبێلە ھاوردەكراوەكان، ئەوەش ھۆكارێكە بۆ ئەوەی نرخی ئۆتۆمبێل بەرزبێتەوە و زیان بە فرۆشی ئەو كەرتە بگات و تەنانەت كاریگەرییەكی ئەوتۆ لەسەر ھەلی كاریش جێدێڵێت.
ھ.م