ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر

به‌ وێنه‌.. ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگا و كوژراوان ببینه‌

K24 - هه‌ولێر:

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، 3 چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، وه‌ك سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كانیش رایده‌گه‌یه‌نن، به‌و هۆیه‌وه‌ كارمه‌ندێكی خزمه‌تگوزاری پارێزگا شه‌هید بوو، له‌گه‌ڵ 4 كارمه‌ندی ئاسایش و پۆلیسێكیش برینداربوون.

شه‌هیده‌كه‌ ناوی "فه‌رحان ئیلیا برایمۆك"، ته‌مه‌نی 55 ساڵه‌ وكریستیانه، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌، له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ وه‌ك بارمته‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، دواتریش له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ به‌ سه‌ختی بریندار كرا و دوای گواستنه‌وه‌شی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

دوای چوونه‌ ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگا، تیرۆریستیان خۆیان له‌ نهۆمی سێیه‌م حه‌شاردابوو، دواتریش له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش، سه‌ره‌تا دوانییان كوژران، چه‌كداریش سێیه‌میش برینداركرا و دواتریش كوژرا.

نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، هه‌ر سێ چه‌كداره‌كه‌ كوژران و بارودۆخه‌كه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر و پۆلیسه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كراوه‌ و ئێستا ئارامه‌.

دووپاتیشی كرده‌وه‌، ئه‌و جۆره‌ هێرشانه‌ هیچ كاریگه‌رییه‌ك ناخاته‌ سه‌ر ئه‌وان و له‌ خزمه‌تكردنی خاك و نیشتمان و پایته‌خت ساردییان ناكاته‌وه‌.

هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، تاریق نووری، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن و دواتریش ته‌واوی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م رای گشتی.

ڤیدیۆی ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگا دوای هێرشه‌كه‌

یه‌كێك له‌ تیرۆریسته‌ كوژراوه‌كان
یه‌كێك له‌ تیرۆریسته‌ كوژراوه‌كان
یه‌كێكی دیكه‌ له‌ تیرۆریسته‌كان دوای كوژرانی
یه‌كێكی دیكه‌ له‌ تیرۆریسته‌كان دوای كوژرانی
ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگا دوای كوژرانی تیرۆریسته‌كان

ئه‌حمه‌د سه‌لیم گه‌ردی، پۆلیسه‌ برینداره‌كه‌، ئێستا ته‌ندرووستی جێگیره‌ و برینه‌كه‌شی سووكه‌
ئه‌حمه‌د سه‌لیم گه‌ردی، پۆلیسه‌ برینداره‌كه‌، ئێستا ته‌ندرووستی جێگیره‌ و برینه‌كه‌شی سووكه‌
فه‌رحان ئیلیا برایمۆك، تاكه‌ شه‌هیدی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر
فه‌رحان ئیلیا برایمۆك، تاكه‌ شه‌هیدی هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر پارێزگای هه‌ولێر