ئاسايشى هه‌ولێر زانيارى نوێ له باره‌ى سێ تيرۆريسته‌كه‌وه ئاشكرا ده‌كات
هێشتا له ژووره‌وه بوون ده‌مانزانى ناوى هه‌ريه‌كه‌يان چييه و كێن ئه‌وانه
K24 – هه‌ولێر:
تارق نورى، به‌ڕێوبه‌رى ئاسايشى هه‌ولێر، زانيارى نوێى له باره‌ى ئه‌و سێ تيرۆريسته ئاشكرا كرد، كه ئه‌مڕۆ هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر بيناى پارێزگاى هه‌ولێر.
له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى (باسى رۆژ)ى كوردستان24 رايگه‌ياند، "ئه‌و كه‌سانه پێشتر پێشينه‌ى كارى تيرۆريستيان نه‌بووه و دۆسييه‌يان نه‌بووه و ده‌ستگيرنه‌كراوون".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌وانه هێشتا له بيناى پارێزگادا بوون و ئێمه ده‌ستمانكرد به كۆكردنه‌وه‌ى زانيارى له باره‌يانه‌وه و زانياريمان وه‌رگرت و هێشتا له ژووره‌وه بوون ده‌مانزانى ناوى هه‌ريه‌كه‌يان چييه و كێن ئه‌وانه".
تارق نورى ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و كه‌سانه ئاراسته كراوون و ره‌نگه له لايه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه له ناو لايه‌نێكى سياسيدا بن، ئاراسته كراوون.
له‌و باره‌يه‌وه گوتى: "ئه‌وانه به شێوه‌ى چڕ و پڕ هاتوچۆى هه‌ندێك مزگه‌وتيان كردووه و هه‌روه‌كو ئه‌وانه‌ى پێشوو كه كارى تيرۆريستيان كردبوو و ده‌ستگيركرابوون، ئه‌مانيش هاتوچۆى مزگه‌وته‌كانيان كردووه".
ئه‌وه‌شى گوت: "ئه‌و سێ تيرۆريسته ره‌نگه له لايه‌ن هه‌ندێك كه‌س، كه له ناو حزبى سياسى خۆيان حه‌شارداوه رێكخرابن و به‌ره‌و بير‌ى توندڕه‌وى ئاراسته كرابن".
روونيشيكرده‌وه، "ئه‌وانه ته‌مه‌نه‌كانيان هێشتا هه‌رزه‌كارن و هێشتا نه‌گه‌يشتوونه‌ته ته‌مه‌نێك بڕيار له‌سه‌ر دواڕۆژى خۆى بدات و ره‌نگه به چه‌ند شتێك بتوانرێت ئاراسته‌يان بگۆڕدرێت".
ئاشكراشيكرد، "له لێكۆڵينه‌وه‌كاندا به چڕ و پڕ به دواى ئه‌و كه‌سانه‌ين كه ئاراسته‌يان كردوون و وايان لێكردوون دژى وڵاتى خۆيان هه‌ڵبگه‌ڕێنه‌وه و په‌لامارى پارێزگا بده‌ن".
سه‌باره‌ت به چه‌كه‌كانيشيان گوتى: "ئه‌و سێ چه‌كداره به نارنجۆك و چه‌كه‌وه په‌لامارى بيناى پارێزگايان دابوو و پێشتر راهێنراو بوونه له‌سه‌ر ئه‌و كاره تيرۆريستيانه".
به‌ڕێوبه‌رى ئاسايشى هه‌ولێر باسى له‌وه‌شكرد، "كاتێك په‌لاماره‌كه‌يان ئه‌نجامداوه، جۆره جلوبه‌رگێكيان له‌به‌ره و دواتر كاتێك ته‌رمه‌كانيان دۆزرايه‌وه، ده‌ركه‌وت ئه‌وان جۆره جلێكى ديكه‌يان له‌به‌ره كه جلوبه‌رگى چه‌كدارانى داعشه".
هه‌روه‌ها گوتى: "بۆمان گرنگ بوو ئه‌وان به زيندوويى ده‌ستگير بكه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت كێ هانى داوون و له رێى كێوه به‌يعه‌تيان داوه‌ته داعش، به‌ڵام ئه‌وان نارنجۆكيان به‌كارهێنا".
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، 3 چه‌كدار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر و به‌و هۆیه‌وه كارمه‌ندێكی خزمه‌تگوزاری پارێزگا شه‌هید بوو، له‌گه‌ڵ 4 كارمه‌ندی ئاسایش و پۆلیسێكیش برینداربوون.
شه‌هیده‌كه ناوی "فه‌رحان ئیلیا برایمۆك"، ته‌مه‌نی 55 ساڵه وكریستیانه، هه‌ر له سه‌ره‌تای هێرشه‌كه، له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه وه‌ك بارمته ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، دواتریش له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به سه‌ختی بریندار كرا و دوای گواستنه‌وه‌شی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی پارێزگا، تیرۆریستیان خۆیان له نهۆمی سێیه‌م حه‌شاردابوو، دواتریش له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریدا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش، سه‌ره‌تا دوانییان كوژران، چه‌كداریش سێیه‌میش برینداركرا و دواتریش كوژرا.
ئ.ر