سبه‌ی گه‌رده‌لوولێكی موگناتیسی له هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌دات
كاریگه‌ری گه‌رده‌لووله‌كه تا رۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
زانایانی بواری فه‌له‌كناسی ئاشكرایانكرد، به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی شه‌پۆلێكی گه‌رده‌لوولی موگناتیسیي زۆر به‌هێز له پله‌ی یه‌كه‌م له هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌دات.
پسپۆرانی تاقیگه‌ی رووسی بۆ فه‌له‌كناسی تیشكی سینی و خۆر رایانگه‌یاند، گه‌رده‌لووله‌كه به‌ته‌واوی كاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی به‌كاتی مۆسكۆ كه هاوكاته له‌گه‌ڵ كاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێ ده‌كات.
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانیش كاریگه‌ری ئه‌و گه‌رده‌لووله موگناتیسییه و هه‌ڵچوونی گێڵگه‌ی موگناتیسی له‌سه‌ر زه‌وی تا رۆژی چوارشه‌ممه به‌رده‌وام بێت. پێشبینیش ده‌كرێت تا 17ی مانگی داهاتوو خۆر هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر كێڵگه‌ی موگناتیسی زه‌وی نه‌مێنێت.
جێگای ئاماژه‌پێدانه، توندترین شه‌پۆلی گه‌رده‌لوولی موگناتیسی له مانگی مارسی رابردوو له هه‌ساره‌ی زه‌ویدا، كه توانای هێزه‌كه‌ی له پله‌ی دووه‌م بوو.
H.B
سه‌رچاوه: رووسیا توده‌ی