ورده‌كاریی كوژرانی "پارێزه‌ری خۆپیشانده‌ران" ئاشكرا ده‌كرێت
15 گوللـه به جه‌سته‌یه‌وه بووه

K24 - هه‌ولێر:
پاش كوژرانی پارێزه‌رێكی شاری به‌سره به‌ناوی، جه‌بار عه‌بدولكه‌ریم، سه‌ندیكای پارێزه‌رانی به‌سره ورده‌كارییه‌كانی تیرۆركردنی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: " تا ئێستا نازانین به‌هۆی به‌رگریكردن له خۆپیشانده‌ران كوژراوه یان به‌هۆی كاره‌كه‌ی كه پاریزه‌ره".
عه‌قیل مهاوی، ئه‌ندامی سه‌ندیكای پاریزه‌رانی به‌سره ده‌ڵێت: "پاش ئه‌وه‌ی پارێزه‌ر جه‌بار له باڵه‌خانه‌ی كۆشكی داد له شه‌قامی میساق به ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كه‌ی چووه‌ته ده‌ره‌وه و گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌ی هادی، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه كه ئۆتۆمبێلێكی جۆری لاندكرۆزه‌ریان پیبووه، دراوه‌ته به‌ر گوللـه".
مهاوی ده‌ڵێت: "هێشتا ته‌رمی قوربانییه‌كه له پزیشكی دادی به‌سره‌یه و شوێنه‌واری 15 گوللـه به جه‌سته‌یه‌وه دیاره، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه ئه‌و رووداوه‌یش له‌به‌رده‌م ده‌رگای پۆلیسی ناوچه‌كه له به‌سره روویداوه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پارێزه‌رانی به‌سره گوتوویه‌تی: "هێشتا بۆ سه‌ندیكا روون نه‌بووه‌ته‌وه هۆكاری كوشتی جه‌بار عه‌بدولكه‌ریم به‌هۆی به‌رگریكردنێتی له خۆپیشانده‌ران یان به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه‌یه‌تی كه پارێزه‌ره".
به‌ڵام پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی گوتبووی: "رۆژی دووشه‌ممه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار پارێزه‌رێكیان له ناوه‌ڕاستی شاری به‌سره كوشتووه كه ببووه پارێزه‌ری خۆپیشانده‌ره ده‌ستگیركراوه‌كان".